یوان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-27-12:41:00 - کۆدی بابەت: 6061
یوان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یوانی چینی(بە ئینگلیزی: yuan , بە عەرەبی: يوان) لە دراوی فەرمی لە کۆماری چینی میللی و بە (CNY) هێما دەکرێت لە بۆرسە جیهانییەکاندا، دراوەکە دابەش دەبێت بۆ ئەم جۆرانە: 2 یوان، 5 یوان، 10 یوان، 20 یوان، 50 یوان، 100 یوان و 1000 یوان. 

یوان یەکێکە لە هەزانترین دراوەکان کە بەکارهێنانێکی زۆری هەیە لە جیهاندا، چینیش زۆر هەوڵ دەدات کە ئەم نرخە بە کەمی بهێڵیتەوە لەبەر ئەوەی کە کەمیی نرخی دراوەکە زۆر هاوکاری کەرتی پیشەسازیی وڵاتەکە، لەبەر ئەوەی کە نرخی کاڵا چینییەکان نزم دەمێنێتەوە و بەم پێیەش فرۆشی کاڵا چینییەکان زیاد دەکات.

ئەم نزمییە لە نرخی یوانی چینیدا یەکێکە لە گرنگترین کێشەکان لە ئابووری جیهاندا، لەبەر ئەوەی نرخە کەمەکەی زۆر یارمەتی کاڵا چینییەکانی داوە کە جیهان داگیر بکەن و هێزێکی زۆریان هەبێت بەرامبەر کاڵاکانی دیکەی جیهان، لە بەرامبەردا ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەوڵەتە پیشەسازییەکان پێداگری لە چین دەکەن کە دەبێت وڵاتەکە واز لە یوان بێنێت کە نرخەکەی بەرز بێتەوە بۆ ئاستی خۆی و هێندە کار لەسەر نزم هێشتنەوەی بەهاکەی نەکات، بەڵام چین بەردەوامە لە هێشتنەوەی نرخی دراوەکەی بەم شێوەیە.

لە 14-11-2015ـدا بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە یوانی چینی گەیشتۆتە هەموو ئەو مەرجانەی کە ببێتە دراوێکی سەرەکی لە سندوقەکەدا و وەک پێوەرێک مامەڵەی پێوە بکرێت و یوان بوو بە یەکێک لە دراوەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.

زیادبوونی بەکارهێنانی یوان

توێژینەوەکان دەریان خستووە کە یوان لە ڕێگەی بوونە بە یەکێک لە پێکهاتە گرنگەکانی سیستمی دارایی جیهانی، 30٪ـی بانکە ناوەندییەکانی جیهان لە پلانیاندا هەیە کە یەدەگەکانی یوانیان زیاد بکەن, هەروەها 20٪ـی بانکە ناوەندییەکان پلانیان وایە کە یەدەگی دۆلار کەم بکەنەوە، 18٪ـشیان دەیانەوێت بڕی یۆرۆ کەم بکەنەوە.


سەرچاوەکان



946 بینین