سەروەزیران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-15-15:19:00 - کۆدی بابەت: 6311
سەروەزیران

ناوه‌ڕۆك

سەرۆکی حکوومەت

سەرۆک وەزیران یاخود سەرۆکی حکوومەت، کەسێکی بڵندپایەی حکوومەتە و پلەکەی لە سەرووی هەموو وەزیرەکانی دیکەوەیە، بەرپرسی جێبەجێکردنی پڕۆژە و کارەکانی حکوومەت و وەزیرەکانی دیکەیە و بڕیارەکان پەسەند دەکات لە سیستمی پەرلەمانی و نیمچەسەرۆکایەتی، زۆرینەی کات سەرۆکی حکوومەتیشە و تەواوی کارەکانی حکوومەت ڕادەپەڕێنێت و زۆرترین ئەرکی دەکەوێتە ئەستۆ.

تایبەتمەندی

لە سیستمی پەرلەمانیدا سەرۆک وەزیران دەبێتە سەرۆکی حکوومەت و دەسەڵاتی بڕیاردان و جێبەجێکردنی لەسەر دەکەوێت و لەم جۆرە حکوومەتانەدا سەرۆکی وڵات زۆرینەی کات کە دەکرێت سەرۆک کۆمار یان پادشا یان ئیمپڕاتۆر بێت، دەسەڵاتێکی فەخری پێدەدرێت و کارەکان سەرۆکی حکوومەت ڕایدەپەڕێنێت.

سەرۆکی حکوومەت لە زۆرینەی حکوومەتەکانی جیهان خۆی وەزیرەکانی دیکە هەڵدەبژێرێت و ئاگاداری تەواوی دامودەزگاکانی حکوومەتە، لە هەندێک کات سەرۆکی حکوومەت پێشتر لە هەڵبژاردن ئەندامی پەرلەمان دەبێت و لەدوای دەرچوونی دەبێتە سەرۆکی حکوومەت، دەکرێت جگە لە کاروباری سەرۆکایەتی کاری دیکەش ئەنجام بدات وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە بەرپرسی یەکەمی خەزێنە و خزمەتگوزاری مەدەنییە.

 


سەرچاوەکان



943 بینین