جۆرەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-01-30-23:58:00 - کۆدی بابەت: 11908
جۆرەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت (بە عەرەبی: آنواع ذو الحتیاجات الخاصة، بە ئینگلیزی: Types of people with special needs)، ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن پۆلێنکراون بۆ چەند جۆرێکی جیاواز کە هەر جۆرە و هۆکار و چارەسەری جیاواز بە خۆی هەیە، لە هەندێکیاندا چارەسەرکردن ئاسانە و لە هەندێکی تریاندا چارەسەرکردن قوورسە.

‌پۆلێنکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

  • ئەو کەسانەی کە لاوازی بینینیان هەیە
  • ئەو کەسانەی ئاستەنگی فێربوونیان هەیە
  • ئەو کەسانەی کە گرفتی جووڵەییان هەیە
  • ئەو کەسانەی کەمئەندامی بیستنیان هەیە
  • ئەو کەسانەی دواکەوتنی ژیرییان هەیە

ئەو کەسانەی کە لاوازی بینینیان هەیە

تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسانەی کە لاوازی بینینیان هەیە 

  • ئەو کەسانەی کە لاوازی بینینیان هەیە ئەو کەسانەن کە تووشی لاوازی بینینی سەخت دەبن، یان بە تەواوەتی کوێرن.
  • ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی یان لەدەستدانی هەستی زەحمەتی لە فێربوون.
  • ئەم کەسانە بە شێوەیەکی تایبەت فێردەکرێن جیاواز لە کەسانی ئاسایی، گرنگترینیان شێوازی فێرکردنی خوێندنەوە و نووسینە بە بەکارهێنانی بڕایڵە.

ئەو کەسانەی ئاستەنگی فێربوونیان هەیە

ئاستەنگی فێربوون یان دواکەوتووی هەیە یان کەمی لە یەکێک لە کارامەییەکانی فێرکردن، یان لە چەند کارامەییەکی پەروەردەیی.

ئەو کەسانەی کە کێشەی ئاستەنگی فێربوونیان هەیە

  • تێگەیشتنێکی لاوازە
  • نەبوونی توانای قسەکردن و بەکارهێنانی زمان
  • توانای نووسین و خوێندنەوەی لەدەست داوە
  • توانای بیرکاری خراپە

هەموو ئەمانەی سەرەوە بۆ ئەو کەسانە جێبەجێ نابێت کە لاوازی بیستن و بینینیان هەیە.

ئەو کەسانەی کە گرفتی جووڵەییان هەیە

ئەو کەسانەی کە گرفتی جووڵەییان هەیە لەوانەیە لە کاتی لە دایکبوونەوە گرفتەکەیان بۆ دروست بووبێت، یان لە ئەنجامی ڕووداوێکەوە بێت، ئەو کەسانەی کەمئەندامن و گرفتی جووڵەییان هەیە ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابنەوە لە فێربوون، چونکە کەمئەندامبوونەکەیان کاریگەری لەسەر توانای ڕۆشنبیری و زانستییان نییە، بەڵام ئەوان پێویستیان بە چاودێریکردنی تایبەتی هەیە، پێویستیان بە یارمەتی هەیە لە چالاکییە سادەکانی ڕۆژانەدا، کە بە تەنها ناتوانن ئەنجامی بدەن.

ئەو کەسانەی کەمئەندامی بیستنیان هەیە

ئەو کەسانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە، ئەوانەی بە تەواوی بیستنیان لەدەستداوە، لەدەستدانی بیستن لەوانەیە بەهۆی ڕووداوێکەوە بووبێت و کەسێک بەو گرفتەوە لەدایک بووببێت، کێشەی لەدەستدانی بیستن لە فێربووندا زاڵ دەبێت لە ڕێگای بەکارهێنانی میتۆدە جیاوازەکانی فێربوون وەک شێوازی بیستنی زارەکی، هەروەها ئەو کەسانەی کە کێشەی بیستنیان هەیە بیستۆکە بەکاردەهێنن بۆ باشترکردنی بیستنیان.

ئەو کەسانەی کە دواکەوتنی ژیریان هەیە

ئەو کەسانەی کە دواکەوتنی ژیرییان هەیە، لەوانەیە بەهۆی کەموکوڕی بۆماوەییەوە بێت لە منداڵەکەدا لە کاتی لەدایکبوو، هەروەها هۆکاری بۆماوەیی دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت وەک نەخۆشی داون و ئەوانی تر لە هۆکارە بۆماوەییەکانن کە دەبنە هۆی دواکەوتنی ژیری، ئەو کەسانەی دواکەوتنی ژیرییان هەیە بە ڕوخسارێکی تایبەت و تایبەتمەندییەکی تایبەت جیادەکرێنەوە، شێواز و ستراتیژیەتی تایبەت بۆ پەروەردەکردنی گروپی دواکەوتنی ژیری دابین دەکرێت، ئەم پڕۆگرام و ڕێگایانە یارمەتیدەرن لە پەروەردەکردنی ئەو کەسانەی کە دواکەوتنی ژیرییان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەو کەسانەدا نایانهێڵنەوە کە لە تەمەنی خۆیاندان و جیایان دەکەنەوە.


سەرچاوەکان



381 بینین