کتێبی خودا خۆشی دەوێیت

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2024-06-20-13:39:00 - کۆدی بابەت: 13202
کتێبی خودا خۆشی دەوێیت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی خودا خۆشی دەوێیت (بە ئینگلیزی: God loves you، بە عەرەبی: الله يحبك) کتێبێکە بریتییە لە نووسین و بڵاوکراوەکانی عمر ال عوضه کە لە ڕۆژنامە و سایتەکان بڵاویکردوونەتەوە وەکو هاندانێک بۆ گەنجان، نزیک بوونەوەیان لە خوای میهرەبان.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب خودا خۆشی دەوێیت
نووسینی عمر ال عوضه
وەرگێڕانی زامدار قادری
دیزاینی بەرگ ئیبراهیم ساڵح
دیزاینی ناوەوە ئەیاد نادر
ساڵی چاپ ٢٠٢٢ چاپی یەکەم
تیراژ ١٠٠٠ دانە، لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە سپاردنی ٣٨٩ی ساڵی ٢٠٢١ی پێدراوە.
ژمارەی لاپەڕە ١٣٥ لاپەڕە

بەشێک لە نووسراوەکانی ئەم کتێبە 

"بێتاقەتی ئەو خەمانەی بەیانیت لە کۆڵ ناکاتەوە بەڵام چێژی ئێستات لێ دەستێنێت."

"وریا بە لەوانەی نزیکت کە دایمە بە وشەی جوان و ڕازاوە لێت نزیک دەبنەوە و هەمیشە باق و بریقەکانیان لێ دەبیستیت، بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی  خۆشیان دەوێیت کە ناتوانن گوزارشت لە هەستەکانیان بکەن بە شێوەیەکی ئاشکرا.  فریودەرەکان وشە ناسکەکان بەکاردەهێنن نەکەی فریو بخۆیت."

"مرۆڤی ئەم سەردەمە هێندە شێواوە تێناگات کێ دۆستە و کێ دوژمن، خۆت بە دووربگرە لە ڕەفتارە خراپەکان، دەرگای ڕزگاری لای خودایە."

"کێ لە ئێمە خۆشەویستی ناکات، موسڵمان و بێباوەڕ، ئافرەت و پیاو هەموومان خۆشەویستی دەکەین، خۆشەویستی پاکێتییە، نەک هەوەس، ئەوەی خۆشی بوێی دێت و لەگەڵت ژیانێکی هاوبەش دروست دەکات نەک کاتت پێ بەسەر ببات."

"خەڵکانێک بە گوێماندا دەدەن: چێژ ببینە، تەمەن یەکجارە ناگەڕێتەوە، ئازیزم جەهەننەمیش یەکجارە ئەوینی پەروەردگار مەگۆڕەوە بە چێژی کاتی."

"دوو چەکی زۆر سادە هەن، هەمیشە کەسە نزمەکان بە کاری دەهێنن ئەویش " بوختان " و  " درۆ " یە، پێویست بە دڵتەنگی ناکات، هەرکات بینیت تاوانبارت دەکەن بەو دووانە  بزانە کە تۆ لەگەڵ بەرامبەرەکێت لەگەڵ کەسە نزمەکانە، ئاسودە بە و گوێشی مەدەرێ."

"بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەت دەکەن بە بێ دەنگی و زەردەخەنە وڵامیان بدەرەوە."

"لە ململانێی نێوان تۆ و خەم دا ناکرێ دۆڕاوەکە تۆ بێت."

"هەمیشە دوای ئەنجامدانی کارە باشەکان یەکسەر بەرهەم نایەتەدی بەڵام دڵارام بە لە شوێنێک دەکەوێتەوە بەرامبەرت هەرگیز پێشبینیت نەکردووە، ئەوەش کاتی گونجاوە کە پەروەردگار بۆمان دیاری دەکات."

"هەرگیز هەموو ڕۆژێک دڵخۆش نابیت چونکە ئێستاش کەسانێک هەن بە گوێرەی میزاجی خۆیان بڕیارت لەسەر دەدەن کەواتە ئاساییە دڵخۆشی هەموو ڕۆژەکە میوانت نەبێ بەڵام ئەوە ئاسایی نییە " تۆ خودا لەبەر قسەی خەڵک لەبیر بکەیت."

"بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەت دەکەن بە بێ دەنگی و زەردەخەنە وڵامیان بدەرەوە."

"هەموو پەیوەندییە جوانەکان دوو هۆکاریان هەبووە:
١. ڕێزی بیروبۆچوونی جیاواز گیراوە.
٢. خاڵە هاوبەشەکان تیایدا بۆتە باسی سەرەکی."

"ئەو دەرگایەی پەروەردگار بە ڕووی تۆدا دەیکاتەوە هەموو خەڵکی زەوی بێن و لە دژت بوەستنەوە ناتوانن ئەو دەرگایە دابخەن."


سەرچاوەکان



106 بینین