ئەلبێرت باندۆرا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-06-24-15:44:00 - کۆدی بابەت: 13284
ئەلبێرت باندۆرا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەلبێرت باندۆرا بە ئینگلیزی (Albert bandura)، بە عەرەبی (البیرت باندورا)، دەروونناسێکی کەنەدی _ئەمریکی بوو، پڕۆفیسۆرێکی بەناوبانگی زانستی کۆمەڵایەتی بوو لە زانکۆی ستانفۆرد، لە ٤ی کانوونی دووەم لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندێکی بچوک بە ناوی مۆندرا لە ویلایەتی ئەلبرتا لە کەنەدا لە دایک و باوکێکی جوتیاری پۆڵەندی لە دایکبووە، چووتە قوتابخانەیەکی باڵا کە ژمارەی قوتابیەکانی ٣٠ قوتابی بوون، ژمارەی مامۆستاکانی تەنها ٢ مامۆستا بوو وەکو قوتابخانەیەکی یەک پۆلی، خۆی و هاوڕێکانی خۆیان خۆیانیان فێردەکرد، لەو ماوەیەی کە فێربوونی خودیان بۆ خۆیان دەکرد کاریگەری هەبووە لەسەر پێکهاتەی خۆی و هاوڕێکانی بەوەی کە هەموویان شوێنی گرنگیان گرتەوە، پیشەی ئاست بەرزیان دوای دەرچوونیان بەدەست هێنا.

ئەزموونی کارەکانی باندۆرا 

چووە زانکۆی کۆڵۆمبیا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ساڵی ١٩٤٩ بەدەستهێنا دواتر بەردەوام بوو لە خوێندنی باڵا و لە بەشی دەروونزانی لە زانکۆی ئایوا بڕوانامەی ماجستێری وەرگرت و لە ساڵی ١٩٥١، دواتر لە ساڵی١٩٥٢ لە بنکەی (ویشیتا) وەکو بەڕێوبەر لە کەنساس کاری دەکرد، پاشان خزمەتی گواستەوە بۆ بەشی دەروونزانی لە زانکۆی (ستانفۆرد) تیایدا کاری دەکرد بە درێژایی ژیانی زانستی. (باندۆرا) بەرهەمی زانستی زۆر گەورەی هەبوو کە زۆر لە وتارەکان و لێکۆڵینەوەکان و توێژینەوەکانی لە گۆڤارە زانستییە پسپۆڕییەکان بڵاودەکردەوە، شانبەشانی سەرقاڵبوون و بایەخدانی بە فێربوونی کۆمەڵایەتی وەکو دەروازەیەک بۆ خوێندنەوەی کەسایەتی. 

بڵاوکراوەکانی باندۆرا ١٩٦٣-١٩٧٧

پەرتوکێکی نووسی دەربارەی شەڕانگێزی هەرزەکار لە ساڵی١٩٦٣، یەکەم قوتابی بە هاوکاری لەگەڵ (ڕیچارد دووڵتز) سەرپەرشتی کرد دواتر پەرتوکێکی دەربارەی ڕاستکردنەوەی ڕەفتار لە ساڵی ١٩٦٩ و پەرتوکێک دەربارەی تیۆری فێرکردنی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ١٩٧١، لە ساڵی ١٩٧٧ دووبارە بڵاویکردەوە کە تیایدا وێنایەکی تیۆری وردی فێربوونی کۆمەڵایەتی مەعریفی باسکردبوو. 

ئەو خەڵاتانەی کە باندۆرا بە دەستیهێناوە

خەڵاتی ڕێزلێنانی وەکو زانایەکی جیاواز بەدەستهێنا لە کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دەروونزانی لە ساڵی ١٩٧٢ بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی بەرهەمهێنانی زانستی جیاواز لە کۆمەڵەی کالیفۆڕنیا بۆ دەروونزانی بەدەستهێنا لە ساڵی ١٩٧٣، سەرۆکایەتی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ دەروونزانی کرد کە پێشکەوتوو و بەهێزترین بنکەی ئەدەبی و ئەکادیمییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە ئەو خەڵاتەش تەنها دەدرێتە ئەوانەی بەشداری زۆریان هەیە لە دەروونزانی و جیاوازن. 

وانەوتنەوەکانی 

ماوەی ٢٥ ساڵ کاری وانەوتنەوەی کرد، بۆ دوو وانەی دیاریکراو لە زانکۆی ستانفۆرد، سایکۆلۆژیای شەڕانگێزی و سایکۆلۆژیای کەسایەتی بۆ قوتابیانی بەکالۆریۆس و قوتابیانی خوێندنی باڵا. 

ئەو خەڵاتەی کە لە لایەن بارک ئۆباماوە پێی بەخشرا

لە ساڵی ٢٠١٦ باندۆرا خەڵاتی نیشتمانی بۆ زانست پێدرا لە لایەن بارک ئۆبامای سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەوکات وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو خزمەتەی کە لە بواری زانست پێشکەشی کردووە لە ماوەی تەمەنیدا، لە کاتی نووسینی ئەم کتێبە و لە ڕێککەوتی ٢٦ــ٧ــ٢٠٢١ کۆچی دوای کرد. 


سەرچاوەکان



81 بینین