بۆچی نینۆکەکانمان دەشکێن؟

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-10-01-20:12:00 - کۆدی بابەت: 14783
بۆچی نینۆکەکانمان دەشکێن؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شکانی نینۆک زۆرینەی جار بەهۆی فشارە جەسەتەییەکان، کەمی ماددە خۆراکییەکان، لەبەرکردن یاخود دڕاندنی پۆشاکەوە ڕوودەدات، شکانی نینۆکەکان دەتوانن ببنە هۆی کێشە، بە تایبەتی ئەگەر تۆ بە دەستەکانت کار بکەیت، هەرچەندە شکانی نینۆکەکان بەتەواوی ئاسایین و هەندێک جار ناپارێزرێن، بەڵام چەند ڕێگەیەک هەیە کە بتوانیت لە داهاتوودا ڕێگری لە شکانی نینۆکەکانت بکەیت.
نینۆکێکی شکاو بە شێوەی درزێک لە نینۆکەکەتدا دیاری دەکرێت، شکانی نینۆکەکان دەکرێت ئاسۆیی بن، یاخود سەر نووکی نینۆکەکە بشکێت، یان لەباری ستوونی بشکێت، یاخود بەهۆی پارچەبوونی نینۆکەکە بۆ دوو بەش بشکێت.

هۆکاری شکانی نینۆکەکان

ـ ئەوانەی ئاو وەک خولیا بەکاردەهێنن واتە ئاو زۆر ئەخۆنەوە.
ـ ئەوانەی  کەمخوێنین 
ـ ئەوانەی کەمی ماددەی ئاسن یان کالیسیۆمیان هەیە.
ـ بێهێزی یان زۆر چالاکی ڕژێنی غودەی دەرەقی.
ـ ئەوانەی زۆر ماددەی  پاکەروەی بەهێز و تیژ بەکاردێنن.
ـ ئەوانەی کە قارچکی نینۆک یان سەدەفیان هەیە، کەجۆرە نەخۆشییەکن تووشی نینۆکەکان ئەبن.
ـ ئەوانەی  بۆیەی نینۆک و لابەری بۆیەی نینۆک (ئەسیتۆن) زۆر بەکاردێنن.
ـ کەمی ڤیتامین D .
ـ ئەوانەی نینۆکیان دەخۆن.
ـ ئەوانەی جێڵ پۆلیش یان بۆیەی ئەکریلیک بۆ نینۆکیان دەکەن.

چۆن هۆکاری شکانی نینۆک دیاری بکەین؟

ئەگەر هەموو شتێک بەشێوەیەکی ناسروشتی تێکبچێت، پێویستمان بە پشکنینی ڕێژە و بڕی ڕژێنەکان و خوێن و ڤیتامینەکان و ماددە کانزاکانێ ناو لەش هەیە، چونکە دەبێت چارەسەری هۆکاری بنەڕەتی بکەین.

چۆن دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە شکانی نینۆکەکانت؟  

کورتکردنەوە و بڕینی نینۆک، بێگومان دوای خۆشۆردن باشترە نینۆک بکرێت چونکە نەرمن و بە ئاسانی لادەچن
تا نینۆکەکان کورتتر بن بەهێزتر دەبن، هەر بۆیە بڕینی نینۆکەکان ئەکەری شکانی کەم دەکاتەوە.


سەرچاوەکان



83 بینین