پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
گهورهترین ئینسكلۆپیدیای كوردی
پۆلێنهكان
گهڕانی بابهتهكان
كۆی گشتی: 185
پۆلێنكردن
ئهلف و بێ
بهروار
یەکێتی دەوڵەتانی سەربەخۆی هاوقازانج
زانیاری
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
یەكێتی وڵاتانی سەربەخۆ یان ڕابیتەی دەوڵەتە سەربەخۆكان كە بە كورتكراوەی CIS دەناسران، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئەورو-ئاسیاییە لە 12 كۆماری سۆڤیەتی پێشوو پێكدێت و بنكەكەیان لە مێنسكی بیلاڕووسیایە، ئینسكلۆپیدیای زانیاری
بامیە
زانیاری
ڕووەک
بامیە گیایەکی ماڵی کراوە لەبەراو دەچێنرێت حەزی لە شوێنی گەرمە سەرەتا لە ئاسیا و ئەفریقا بڵاوبووەوە ئێستا لە هەموو جیهان دەچینرێت ئەگەر لە گەرمەسێر بێت ئەوە گیایەکی چەند ساڵەیە و بەرزی تا دوو مەتر دەبێت. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
دەریای ڕەش
زانیاری
ڕووبەرە ئاوییەکان
دەریای ڕەش دەریایەکی هەڵکەوتەی نێوان هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپایە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی بەلکانەوە، باشووری ناوچەی ئەوروپای ڕۆهەڵاتەوە کە وڵاتی ڕووسیا دەگرێتەوە، ڕۆژئاوای وڵاتانی قەوقاز و باکووری وڵاتی تورکیا و ناوچەی ئەنادۆڵ. ئیسنکلۆپیدیای زانیاری
ئامەد
زانیاری
شارە کوردییەکان
شاری ئامەد کە پێشی دەوترێت دیاربەکر، گەورەترین و گرنگترین شاری کوردییە لە وڵاتی تورکیادا، ئەم شارە کانگا و شوێنی پیاتێپەڕبوونی یەکێک لە گرنگترین ڕووبارەکانی ڕۆژئاوای ئاسیایە ئەویش دیجلەیە کە لە چیاکانی تۆرۆسەوە هەڵدەقوڵێت. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
تەوقە گوڵ
زانیاری
گوڵ و گیا
لە تیرەی (شا پەسەند)ـە گایەکی ڕاوەستاوی چەند ساڵەیە، لقی بەرامبەر یەکتر دەردەکات و گۆشەدار و پەرت و بڵاون، لە سەرەچڵەکانی میوەی فندەقە و جووت هەیە، ئەو گیایە لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا دەڕوێت، لە دێمەکار دەڕوێت، لە دێر زەمانەوە ناسراوە بە دەرمانی سەربازانی ئمپراتۆری ڕۆم. ئینسکلۆپیدیای زانیاری
دەریای ئیجە
زانیاری
ڕووبەرە ئاوییەکان
ئەم دەریایە کەنداوگیرییەکی درێژکراوەی دەریای سپی ناوڕاستە لە نێوان ئەوروپا و ئاسیادا، کەوتۆتە نێوان وڵاتەکانی بەڵقان و "ئەنادۆڵ"ـوە، هەروەها ڕووبەری ڕووەکەی نزیکی 215,000 کیلۆمەتر دووجایە، ئەوپەڕی قوڵیەکەی 3,544 مەترە. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
کەمتیار
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
کەمتیارەکان (hyena) لە خێزانی سەگە دڕندەکانن، بە مەمکدار پۆلێندەکرێن، زۆربەیان لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، خۆراکی سەرەکییان بریتییە لە خواردنی جەستە مردووەکان، بە نێچیر گرێکی فێڵباز دەناسرێن و زۆر زیرەکن، هەروەها هێرش دەکاتە سەر مرۆڤ و ئەوانەی پیادەن. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
بزن
زانیاری
ئاژەڵە مەمکدارەکان
بزنەکان (goat) سەر بە کۆمەڵەی مەڕەکانن، ئاژەڵی مەمکداری گیاخۆری کاوێژکەرن شێوە و پێکهاتەیان زۆر نزیکە لە مەڕەکانەوە، لە بنەڕەتدا نشینگەکەی لە هەندێک چیا و شاخەکانی کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەورووپا بووە، بەڵام لە هەزاران ساڵ بە لە ئێستاوە مرۆڤ ماڵی کردووە و لە دەشتەکاندا دەژین. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ساز
زانیاری
ئامێرەکانی مۆسیقا
ئامێری دیوان یەکێکە لە ئامێرە مۆسیقییەکان و لە زۆرێک لە کلتوورەکاندا بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست، هەروەها بە ناوی باگلامە یان باگلەمە ناوی دەهێنرێت، وشەی ساز فارسییە و بە کوردی پێی دەوترێت دیوان، ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
ڕووباری گانجیز
زانیاری
ڕووبەرە ئاوییەکان
ڕووباری گانجیز (بە ئینگلیزی: The Ganges)، ڕووباری گانجیز بە هیندی پێی دەگووترێت (گەنگا) و بە بەنگلادیشی پێی دەگووترێت (پادما)، ڕووبارێکی سنووریی ئاسیایە کە بە وڵاتانی هیندستان و بەنگلادیشدا تێدەپەڕێت، هەروەها بە درێژایی 2,525 کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی چیای هیمالایە لە وڵاتی هیندستان دەستپێدەکات
‹
1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
...
18
19
›