ناوهڕۆك
تەوقە گوڵ
لە تیرەی (شا پەسەند)ـە گایەکی ڕاوەستاوی چەند ساڵەیە، لقی بەرامبەر یەکتر دەردەکات و گۆشەدار و پەرت و بڵاون، لە سەرەچڵەکانی میوەی فندەقە و جووت هەیە، ئەو گیایە لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا دەڕوێت، لە دێمەکار دەڕوێت، لە دێر زەمانەوە ناسراوە بە دەرمانی سەربازانی ئمپراتۆری ڕۆم، هەمیشە هەگبەیان پڕ لەو گیایە بووە، بۆ ئەوەی کە بریندار بوون خێرا بیکەن بە پۆدر و لە برینەکەی بدەن تا خوێن بووەستێنێت، ئەو گیایە تا (٨٠)سانتیمەتر بەرز دەبێت گوڵی هێشووی و باریکە، ڕاست هەڵدەچێت و شۆڕ نابنەوە، لە سەرەتای بەهاردا دەیچنن کە گوڵی دابێت و میوەی نەدابێت باشە، لە سێبەر یان لە پلەی گەرمی (٤٠)پلەی سیلیزیدا ووشکی دەکەن، خاوەنی ماددەی (گلوکۆزید، ربنین، تانن، بتاکاروتین، موسیلاژ، خوێی کانزایی، ئەسانس ڕۆنی، ماددەی لج ساپونین، ماددەی تاڵ).
بۆ کوڵاندنی (٤٠-٥٠)گرام گەڵای وشک کراو بۆ یەک لیتر ئاو وەکو (٥) خولەک بکوڵێت دوای پاڵاوتن ڕۆژی سێ جار هەرجارەی فنجانێک دەخورێتەوە، تەنتور (١٠)دڵۆپ ڕۆژی سێ جار، ئەسانس کە بەهێزترە (٢)دڵۆپە بە پەرداخێک ئاو تێکەڵ دەکرێت و دەخورێتەوە ڕۆژی سێ جار، بۆ دەمکردنەکەشی یەک کەوچکی چای ووشکراوی هاڕدراو بۆ پەرداخێک ئاوی لە کوڵ.
سوودەکانی تەوقە گوڵ
- بۆ سکچوون و تەشەنوج باشە و خوێن پاک دەکاتەوە.
- بۆ ئاوهێنانی لەش لەگەڵ مەڵانسی چەوەندەر دەخورێتەوە.
- ئارەق هێنەرە و شیر زیاد دەکات و کرم کوژە و تا دادەبەزێنێت.
- دڵ بەهێز دەکات و ئازاری کۆئەندامی هەرس چارەسەر دەکات.
- بۆ بێ هێزی دوای نەخۆشی و دوای ئازاری منداڵ بوونی ژنان باشە.
- ئازاری دەمار و ئازاری پشت و ئازاری میزەڕۆ دەرمان دەکات.
- بۆ سەرما و خڵتە و بەڵغەمی سنگ باشە.
- بۆ کەمی ڤیتامین C و خەمۆکی و ئاوسان و ورم بەکاردێت.
- بۆ نەخۆشی پێست و خوێنی لووت و پوک و زەردوویی باشە.
- بۆ کرژی سەر لەگەڵ سرکە لێی دەدرێت و بۆ بەردی میزەڕۆ بەسوودە.
- بۆ چەوری خوێن و ژێر پێست و بێ خەوی شەقیقە بەسوودە.
- ڕیشەکەی بۆ سوزەنەک و بۆ کۆلیسترۆڵ بەکاردێت.
- بۆ شوێنی ئازار پێگەشتوو و پێوەدانی زەردەواڵە پێی چەور بکە.
تێبینی: ژنی دووگیان نابێت بیخوات، کەسێک بە زۆری بیخوات بۆ منداڵدان و ڕیخۆڵە خراپە، ئەوەی نەخۆشی دڵی هەبێت نابێت بیخوات.