بامیە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-17-23:25:00 - کۆدی بابەت: 5381
بامیە

ناوه‌ڕۆك

باسی بامیە

بامیە گیایەکی ماڵی کراوە لەبەراو دەچێنرێت حەزی لە شوێنی گەرمە سەرەتا لە ئاسیا و ئەفریقا بڵاوبووەوە ئێستا لە هەموو جیهان دەچینرێت ئەگەر لە گەرمەسێر بێت ئەوە گیایەکی چەند ساڵەیە و بەرزی تا دوو مەتر دەبێت، گوڵی گەورەیە و زۆر لە گوڵی هێرۆ دەکات ڕەنگی سوور و سپییە و میوەکەی درێژە و باریک و نووک تیژ و لینجە ڕەنگی سەوزە و داپۆشراوە بە تووکی ورد، نابێت بگات وە نابێت زۆریش گەورە ببێت کە دەچنرێت، پێکهاتەکەی بەو شێوەی پکتین و یۆدی تێدایە و بۆنی خۆشە لە بۆنی مێخەک دەکات دەنکەکانی (٠.٢٠)ـی ڕۆنە.

سوودەکانی بامیە

  • بەهێزکەری لاشەیە و میز هێنەرە و بۆ سوتانەوەی میز باشە.
  • لینجی بامیە و دەنکەکەشی دەگیرێت و بەکاردێت بۆ سوزەنەک.
  • تۆوی بامیە دڵ دەکاتەوە و ئارەق هێنەرە و دژە هەناسە سواریە.
  • ژنی دووگیان دوو ڕۆژ پێش منداڵ بوون بامیە زۆر بخوات منداڵ بوونی ئاسان دەکات.
  • مەرهەمی بامیە برین بە زووی چارەسەر دەکات.
  • ئاوی کوڵاوی بە خەستی بۆ برین (سفلیس) پەڵەی سپی ناو ڕان بەسوودە.
  • بۆ برینی قورگ و دەنگ نووسان بامیەی کوڵاو بە شەکر بخۆ.
  • توانای سێکسی بەهێز دەکات و باشترین دەرمانی شەکرەیە.
  • بامیەی کاڵ لە زەڵاتە بکە زۆر بەسوودە.
  • بۆ گەدە و ڕیخۆڵە بە گشتی باشە بۆ برینی گەدە و حەبی لێ دروست کراوە.
  • بۆ ئازارەکانی ڕۆماتیزمە و جومگە بەسوودە.

    تێبینی: ئەنها لەناو مس و ئاسندا بکوڵێت یامی دەبێت، و کەسانی مەزاج سارد کە پێی تێک دەچن دەبێت دارچین یان زەنجەفیلی لەگەڵ بخۆن.


سەرچاوەکان



1452 بینین