كۆی گشتی: 212
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئالاسکا (بە ئینگلیزی: Alaska، بە ڕووسی: Аляска، بە عەرەبی: الاسکا)، ویلایەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم ویلایەتە لەڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە، کۆی ڕووبەری گشتی ئەم ویلایەتە ١٫٧١٧٫٨٥٦ کیلۆمەتر دووجایە و زیاترە لە کۆی هەر سێ گەورەترین ویلایەتەکانی..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مۆنتانا (بە ئینگلیزی: Montana، بە عەرەبی: مونتانا)، یەکێکە لە گەورەترین ویلایەتەکانی ئەمریکا، دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژاوای وڵاتەکەوە، لەسەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ـدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم ویلایەتە ١٫٠٨٥٫٤٠٧ کەس بوو، لەڕووی ڕووبەرەوە چوارەم گەورەترین ویلایەتە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی وایۆمینگ (بە ئینگلیزی: Wyoming، بە عەرەبی: وايومينغ)، ویلایەتێکە لە پەنجا ویلایەتەکەی ئەمریکا. لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ـی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم ویلایەتە ٥٧٦٫٨٥١ کەس بوو. ویلایەتی وایۆمینگ خاوەنی کەمترین ژمارەی دانیشتووانە سەرەڕای ئەوەی..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی ئەریزۆنا (بە ئینگلیزی: Arizona، بە عەرەبی: أريزونا)، ویلایەتێکە لە باشووری ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم ویلایەتە شەشەم گەورەترین و ١٤هەمین قەرەباڵغترین ویلایەتی نێو هەر ٥٠ ویلایەتەکەی وڵاتەکەیەتی. ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتەکە لە ساڵی ٢٠٢٠ـدا ٧٫١٥١٫٥٠٢ کەس بوو..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی نیڤادا (بە ئینگلیزی: Nevada، بە عەرەبی: نيفادا، بە ئیسپانی: neˈβaða)، ویلایەتێکە لە ناوچەی ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم ویلایەتە حەوتەم گەورەترین ویلایەت و ٣٢ـەم قەرەباڵغترین ویلایەتی نێو پەنجا ویلایەتەکانی ئەمریکایە، لەگەڵ ئەوەشدا لەڕووی چڕی دانیشتووانەوە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی یوتا (بە ئینگلیزی: Utah، بە عەرەبی: یوتا)، ویلایەتێکە لە ڕۆژاوای ئەمریکا و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە سێ ملیۆن کەسە. ئەم ویلایەتە لەڕووی ڕووبەرەوە لە پلەی ١٣هەمینی نێو هەر پەنجا ویلایەتەکەی ئەمریکایە، ٣٠ـیەم قەرەباڵغترین ویلایەتە و چڕی دانیشتووانەکەشی لەنێو کەمچڕترین ویلایەتەکاندایە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی کۆلۆرادۆ (بە ئینگلیزی: Colorado، بە عەرەبی: کولورادو یان كُلُرادو)، ویلایەتێکە لە ڕۆژاوای ئەمریکا. ئەم ویلایەتە هەشتەم گەورەترین و ٢١ـەم قەرەباڵغترین ویلایەتی ئەمریکایە. ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتەکە لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ـی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بە ٥٫٧٧٣٫٧١٤ کەس تۆمارکراوە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی ئۆریگۆن (بە ئینگلیزی: Oregon، بە عەرەبی: أوريغون)، ویلایەتێکە لە ناوچەی باکووری ڕۆژاوای زەریای هێمن لە ڕۆژاوای ئەمریکا. ژمارەی دانیشتووانی ئەم ویلایەتە لە ساڵی ٢٠٢١ـدا ٤٫٢٤٦٫١٥٥ کەس بوو و چڕی دانیشتووانەکەی ١٥ کەس بوو لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی میشیگان (بە ئینگلیزی: Michigan، بە عەرەبی: ميشيغان)، ویلایەتێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم ویلایەتە بە چوار دەریاچە دەور دراوە، ئەوانیش دەریاچەکانی میشیگان، هورۆن، ئێری و سوپەریەرن. ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتەکە..
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ویلایەتی مینەسۆتا (بە ئینگلیزی: Minnesota، بە عەرەبی: مينيسوتا)، ویلایەتێکە لە ناوچەی سەرەوەی ناوەڕاستی ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لەڕووی ڕووبەرەوە ١٢ـیەم گەورەترین ویلایەت و ٢٢ـەم قەرەباڵغترین ویلایەتی ئەمریکایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٥٫٧٥ ملیۆن کەسە...