كۆی گشتی: 185
پۆلێنكردن
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شاخ (بە ئینگلیزی: mountain، بە عەرەبی: جبل)، شاخ بەشێکی بەرزە لە توێکڵی زەوی و بە گشتی بە لا تیژەکانییەوە بەردی چینی ژێرە‌وەی زەوی دەردەخات، شاخ بە هەبوونی ناوچەی لووتکە لە بان جیادەکرێتەوە و لە گردیش گەورەترە، هەروەها بەلایەنی کەمەوە 300 مەتر لەسەر زەوی دەوروبەرییەوە بەرزدەبێتەوە
زانیاری وڵاتەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەمریکای باکوور (بە ئینگلیزی: North America، بە عەرەبی: أمريكا الشمالية)، یەکێکە لە کیشوەرەکانی سەر گۆی زەوی و دەکەوێتە نیوەگۆی باکووری زەوی و بە هەردوو نیوەگۆی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواشدا درێژدەبێتەوە. ڕووبەری کیشوەرەکە ٢٤,٧٠٩,٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە،
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
شەنگەهای (بە ئینگلیزی: Shanghai یان Shang-hai)، یەکێکە لە چوار شارەوانێتییەکانی کۆماری گەلی چین، ئەم شارە دەکەوێتە باشووری ڕێژگەی ڕووباری یانگتسی و ڕووباری هوانگپوو دەڕژێتە ناوییەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی دانیشتوانی شەنگەهای 24.87 ملیۆن کەس بوو
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ساو پاولۆ (بە ئینگلیزی: São Paulo)، شارێکە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، لە توێژینەوەیەکدا وەکوو شارێکی جیهانی ئەلفا دیاریکراوه، شارەوانێتی ساو پاولۆ ئاوەدانترین ناوچەی جوگرافییە لە بەڕازیل، ئەمریکا، نیوەگۆی ڕۆژئاوا و نیوەگۆی باشوور
زانیاری پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دەککا (بە ئینگلیزی: Dhaka)، پایتەخت و گەورەترین شاری بەنگلادش و هەرێمی بەنگاڵە، هەشتەم گەورەترین شار و چوارەم قەرەباڵغترین شاری جیهانه، بە پێی سەرژمێرییەکەی ساڵی 2011 ژمارەی دانیشتوانی شاری داکا 8.9 ملیۆن کەسە، داکا ناوەندی ئابووری، سیاسی و کولتووری بەنگلادشە
زانیاری پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
بانکۆک (بە ئینگلیزی: Bangkok)، پایتەخت و ئاوەدانترین شاری تایلەندە، شارەکە ڕووبەری 1,568.7 کیلۆمەتر دووجا لە دێلتای ڕووباری چۆپرایا لە ناوەڕاستی تایلەند داگیر دەکات و ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 2020دا بە 10.539 ملیۆن کەس خەمڵێنرا، کە دەکاتە 15.3٪ی دانیشتوانی وڵاتەکەی
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
هۆنگ کۆنگ (بە ئینگلیزی: Hong Kong، بە چینی: 香港)، شارێک و ناوچەی کارگێڕی تایبەتی چینە لەسەر دێلتای ڕووباری پیرل لە باشووری چین، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە زیاتر لە 7.5 ملیۆن کەسە لە نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ڕووبەرێکی 1,104 کیلۆمەتر دووجادا
زانیاری پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دەوحە (بە ئینگلیزی: Doha، بە عەرەبی: الدوحة)، پایتەخت و ئاوەدانترین شاری قەتەڕە، ژمارەی دانیشتوانەکەی لە ساڵی 2018دا بە 2,382,000 کەس خەمڵێنرا، ئەم شارە دەکەوێتە کەناری کەنداوی فارسی لە ڕۆژهەڵاتی وڵات، باکووری ئەل وەکرە و باشووری ئەل خور
زانیاری پایتەختەکان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
مەکسیکۆ سیتی (بە ئینگلیزی: Mexico City، بە ئیسپانی: Ciudad de México)، پایتەخت و گەورەترین شاری مەکسیکۆیە، هەروەها ئاوەدانترین شاری ئەمریکای باکوورە و یەکێکە لە 32 قەوارەی فیدڕاڵی ئەو وڵاتە، مەکسیکۆ سیتی یەکێکە لە گرنگترین ناوەندە کولتووری و داراییەکانی جیهان و دەکەوێتە دۆڵی مەکسیکۆوە
زانیاری زمانه‌کان
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
زمانی توركی (بە ئینگلیزی: Turkish، بە عەرەبی: اللغة التركية، بە تورکی: Türkçe) یەکێکە لە زمانە گەورەکانی جیهان و دیارترین زمانی تورکەکانە و زیاتر لە ٨٣ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکەن و زۆرینەیان لە تورکیا و قوبڕوسی باکوورن. هەروەها بەشێوەی کەمینەش لە عێراق، ئێران، مەقدۆنیا، یۆنان، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا هەن.