كۆی گشتی: 828
پۆلێنكردن
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
ئەی دڵ ئەی دەروون وەختی گریانە ئەی چاو جا نۆرەی ئەشک بارانە ئەی کوردی کڵۆڵ گەلی چارەڕەش ئێستاکە دەمی سیا پۆشانە *** بۆ شۆڕەسواری کورد و کوردستان بۆ قارەمانی بەردە قارەمان لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دیارە هەڵمەت و تاوی وەک نەڕەشێران
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
چاوت کە فرمێسکی تێ زا تیشکی ڕووت تیا شکایەوە وەکو گوڵێ لە پایزا ئارامم تیایا توایەوە وەک دڵۆپی بارانی خەم بۆ ناو دەریای چاوت تکام نزیک برژانگ ئەی چاوەکەم لەناو شەپۆلا ئەگریام پشکۆی ئاگر، شووشەی شکاو هەستی منیان گرتە باوش
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دڵبەرا پەی ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ چون ڕوباب ، بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب ، بوو بە بریان توێی دەروونم، چاو پڕ ئەسرین دڵ زەبوونم ، مەحبووبا وا بۆت جنوونم، لێم حەرامە خورد و خاب ، شێخ ئەحمەدی کۆر ، ماڵپەڕی زانیاری
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
سەحەر سپیاوی ڕووی ساماڵی خورشید شەفەق سووراوی گۆنەی ئاڵی خورشید، گوڵی بەیزا بەیازی باخی سینەی شەوی یەلدا سەوادی خاڵی خورشید، بەهای کیشمیر و چاوجوانانی هیندە گوڵی بادامی سوخمەی شاڵی خورشید. ئینسایکلۆپیدیای زانیاری
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
تای ماڵتا (بە ئینگلیزی: Malta fever) کە حەمەی ماڵتاشی پێ دەوترێت، نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. هۆکارەکەی بەکتریای (بروسێللا)یە. یەکێک لە بەربڵاوترین سەرچاوەکانی تووشبوون بەم بەکتریایە بەکارهێنانی شیرەمەنی خاو و پاکژ نەکراوە
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
دڵبەران داییم دەناڵم، دەبەدەم شام و سەحەر ، جارێ ناپرسی لە حاڵم، چاو عوقابی خۆش خەبەر چاو عوقابی مەهـ‌جەماڵی، دوژمنی کوفر و زەلالی نووری سیڕڕی لایەزالی، کاشفی 'شق‌القمر' ، کاشفی قەمەر دوو نیمی، فاتحی دەرگای نەعیمی ، ماڵپەڕی زانیاری ، شێخ ئەحمەدی کۆر 
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
پرسەی زیندووانە و عومری ژنە دیرۆکێکی نەزۆک! ئەوەتا لەم گۆڕستانە بە بژوێن و جوانەدا تاک تاک و بە کۆمەڵ لەسەر گازی پشت پاڵکەوتووین و چاومان بڕیوەتە چاوی ئەستێرە بەدبەختەکان. ئەستێرە خۆڵەمێشییەکانی ئاسمان، ڕەنگمان، دەنگمان، بوونمان
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
لەسەر ئەم کورسی پاییزەخەریکە چاوم هەڵوەرێ بەرامبەریش هەر وەکوو خۆم کۆنە ئافیشێکی دیوار لاشان بەربوو بەدەم (با) وە هەڵ ئەلەرزێ و وا خەریکە وردە.. وردە ئەخزێتە خوار!
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
من وامزانی تەوقەیەکە ڕاگوزاری وئیتر دەستم دەستەکانت بەجێ دێڵێ. من وامزانی سەرنجێکە ڕێبوارانە و ئیتر چاوت چاوەکانم بەجێ دیڵێ. من نەمزانی و بەختەوەر بووم کە نەمزانی. ئەوا ئێستەیش دەستەکانت بوونە هێلانەی هۆنراوەم. 
زانیاری هۆنراوە
گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت زانیاری
کە ئەگریایت لەو ساتەدا هەورێ بووم و لە چاوتا بووم کە داڕژای، گەرم.. گەرم دڵۆپێ بووم لەخەمەکانی ئاسمانت وەختێ گەیشتمە سەر لێوت جارێکی تر هەڵم بووم و هەناسەی ساردت لێی دام و دیسانەوە من بوومەوە بە بارانی نیگاکانت!