ناوهڕۆك
باران
شاعیر: شێرکۆ بێکەس
بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو
شیعر: باران
کە ئەگریایت لەو ساتەدا هەورێ بووم و لە چاوتا بووم
کە داڕژای، گەرم.. گەرم
دڵۆپێ بووم لەخەمەکانی ئاسمانت
وەختێ گەیشتمە سەر لێوت
جارێکی تر هەڵم بووم و
هەناسەی ساردت لێی دام و
دیسانەوە من بوومەوە
بە بارانی نیگاکانت!
سەرچاوەکان
1138 بینین