تەقەمەنییەکان چۆن پێش کەوتن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-20-22:41:00 - کۆدی بابەت: 3481
تەقەمەنییەکان چۆن پێش کەوتن؟

ناوه‌ڕۆك

تەقەمەنییەکان چۆن پێش کەوتن؟

باوەڕ وایە ڕاهیبی ئینگلیزی ڕۆجەر بایکۆنی یەکەم کەس بوو بێت هاڕاوەی بارووتی دروست کردبێت لە سەدەی سیازدەهەمدا. هەرچەندە دەشڵێن عەرەب و چینییەکان پێش ئەوە بە چەند سەدەیەک هاڕاوەی لەو جۆرەیان دروست کردووە. داهێنانی هاڕاوەی بارووت سەلماندی کە نیعمەتێکی باشە بۆ پیاوانی سووپا، چونکە چەکی زۆری لێ دروست دەکرێت. سەرەتا هاڕاوەی بارووت لە ماڵان و دەزگا تایبەتەکاندا دروست دەکرا، بەڵام ئەمە شتێکی مەترسیدار بوو. لە سەدەی حەڤدەهەمدا هاڕاوەی بارووت نرخی پەیدا کرد چونکە وەکو هۆکارێک بۆ تەقاندنەوەی بەردەکان بەکاردەهێنرا و سەرکەوتنێکی گەورەی لەم بوارەدا بە دەست هێنا. کاتێک لە ساڵی ١٨٤٦ دا کیمیاگەری ئەڵمانی "شۆنباین" لۆکەی ناروت"ـی دروست کرد وەکو ماددەیەکی تەقەمەنی، بە ڕیشاڵی لۆکە خستنە ناو ترشی نیتریک (تێزاب) و ترشی گۆگردیكەوە. لە ساڵی ١٨٤٧دا "ئەسکانیۆ سوبریرۆ"ی ئیتالی نیترۆ گلیسرین "کە زەیتێکی تەقینەوەی بەهێزە" داهێنا کاتێک گلیسرینەکەی کردە ناو هەردوو ترشی نیتریک و گۆگردیکەوە. بۆ بە دەست خستنی ئەو تەقەمەنییە زۆر مەترسیدارە. زۆربەی تەقەمەنیەکان کاربۆن و نایترۆجین و هایدرۆجینیان تێدایە، دوای تەقینەوە گازەکان دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و هەڵم و نایترۆجین دەردەدەن.

سێ جۆر لە تەقینەوە هەیە کە ئەمانەن:

  1. تەقەمەنیە میکانیکیەکان: لەوانە "کاردۆکس" کاردۆکس کە لە لولەیەکێکی کانزایی پێکدێت. زۆر توند و تۆڵ داخراوە و پڕیەتی لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەستوو لەگەڵ ئامێرێکدا بۆ گەرمکردنی لولەکەکە. کاتێک لولەکەکە گەرم دەکرێت دووەم ئۆکسیدی کاربۆنەکە دەکشێت و دەمە داخراوەکە دەتەقێتەوە. کاردۆکس زۆر خاو دەتەقێتەوە و هێزی تێکدانیشی کەمە، زیاتر لە تەقاندنەوەی کانە بەردەکاندا بەکاردەهێنرێت.
  2. تەقەمەنیە کیمیاویەکان: ئەمانەش دوو جۆرن، تەقەمەنی نزم و تەقەمەنی بەرز. جۆری یەکەم ئەگەر لە شوێنی تەنگەبەریدا بێت زۆر بە خێرایی دەتەقێتەوە. "کلی باروت"ـی تەقیەوە زۆر نزمە و زیاتر بۆ پاڵنانی گوللە لە تفەنگدا بەکاردە‌هێنرێت. یەکێک لەم جۆرە تەقەمەنیانە "کوردێت"ە. کە لە نیترۆ گلیسرین و نیترۆ سیلیلۆزەوە دەست دەکەوێت، بەڵام تەقینەوە کیمیاویە بەرزەکان گەرمی و گازێتی زۆر بەرز دەردەدەن. بە کارلێکی کیمیاوی زۆر خێرا، لە مەوادە تەقەمەنیە بەرزەکان. سێیەم نیتراتی تۆڵۆن ((تراینیترولوین)) و ترشی گۆگردیک و نیترۆ گلسرین و هی تریش ئەم تەقەمەنیانە ناتوانرێت لە تفەنگدا بەکاربهێنرێت.
  3. تەقەمەنیە ئەتۆمییەکان: کە پشت بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە گەرمی دەبەستێت کە دەگاتە ملیۆنەها پلەی سەدی. ئەم گەرمیەش یان بە کەرت کردنی ئەتۆمی یان بە جۆشدانی ئەتۆمی بە دەست دەهێنرێت. ئەم جۆرە، بەهێزترین جۆری تەقەمەنییە کە تا ئێستا مرۆڤ زانیبێتی، کە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە گازات و گەرمی و تیشک دەردەدات. نموونەکانی ئەم تەقەمەنییەش بۆبی گەردیلەیی و هایدرۆجینەکانە. ئەم تەقینەوانە لە جەنگ و شکاندنی کانە بەردەکان و بەفرە بەستووەکانی ناو دەریاکاندا بەکاردێن.


سەرچاوەکان



527 بینین