پێوانەی زیرەکی چییە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-06-01:40:00 - کۆدی بابەت: 4200
پێوانەی زیرەکی چییە؟

ناوه‌ڕۆك

پێوانەی زیرەکی

یەکەم کەس بیری لە داننای پێوانەیەک بۆ زیرەکی دانا کردەوە زانا (فرانسیس گاڵتۆن) بوو، کاتێک تاقیگەیەکی بچوکی دامەزراند لە مۆزەخانەی لەندەن بۆ پێوانەی توانا ئەقڵیەکان و درککردنی مرۆڤ.

بەڵام زانای فەڕەنسی (ئەلفرد بینیە) یەکەم پێوانەی بۆ زیرەکی دانا، کاتێک لیژنەیەکی حکومەتی فەڕەنسا داوای لە زانا (بینیە) کرد پێوانەیەکی تایبەت دابنیت بۆ ئەوەی ڕێژەی زیرەکی قوتابیەکانی بزانێت تا بتوان قوتابیە دواکەوتووەکان لە توانای ئەقڵیدا لە منداڵە ئاساییەکان جیابکەنەوە، لە قوتابخانەی تایبەتیان دابنێن.

زانا (ئەلفرید بینیە) بە هاوکاری هاوڕێیەکانی توانیان پێوانەیەکی تایبەت بۆ زیرەکی دابنین، پێوانەکەتی بینیەش تایبەت بوو بەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان ٣ تا ٧ ساڵە، پێوەرەکەش بریتی بوو لە چەند وێنەیەک بەشەکانی لەشی مرۆڤی تیدابوو بەپێی ساڵەکانیش پیوەرەکە دابەشکرابوو.

بینیە پێی وابوو ئەو منداڵەی بتوانێت (٥٠٪)ی پرسیارەکان وەڵام بداتەوە دەکەوێتە ناو خانەی منداڵە ئاساییەکان,
بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی زیرەکی منداڵەکان (بینیە) یاسایەکی تایبەتی دانا، ئەویش لە ڕێگەی ژماردنی تەمەنی منداڵ بوو بە ساڵ، لەگەڵ تەمەنی ئەقڵی، وە ئەگەر منداڵەکە تەمەنی خۆی لەگەڵ تەمەنی ئەقڵی یەک بێت، ئەو کاتە بە منداڵێکی ئاسایی دەژمیردرا. بەڵام پێوانەی بینیە ڕەخنەیەکی توندی لێگیرا لەلایەن زانا (تێرمان) چاکسازی لەسەر پێوانەی (بینیە) کرد.

(تێرمان) پێی وابوو، بۆ زانینی تەمەنی ئەقڵی منداڵ، پێویستە تەمەنەکان بە مانگ هەژماربکرێت، بۆ ئەم مەبەستە یاسایەکی تایبەتی دانا بەم شێوەیە ڕێژەی  زیرەکی یەکسانە بە تەمەنی ئەقڵی دابەش تەمەنی کاتی کەڕەتی ١٠٠ ، واتە ئەو منداڵەی تەمەنی ١٠ ساڵ بێت وە توانای وەڵامی پرسیارەکانی تەمەنی ١٢ بداتەوە ڕێژەی زیرەکیەکەی بەم شێوەیە هەژماردەکرێت: (١٠ لێکدانی ١٢) دابەشی (١٢ لێکدانی ١٢) لێکدانی ١٠٠ یەکسانە بە ١٢٠.
دوای پیوانەی ئەلفرێد بینیە چەندین پێوانەی تر دانرا لە پێوانەکان وەک پێوانەی ویکسلەر بۆ گەورەکان هۆی سەرهەڵدانی ئەم پێوانەیە دەگەڕێتەوە بۆ پێوانەی (بینیە) تایبەتبوو بە منداڵان، بەڵام پێوانەی (ویکسلەر) بۆ گەورەکان دەگونجێت.

پێوانەی ویکسلەر لە یازدە پێوانەی لاوەکی پێکدێت. لە ڕێگەی ئەم پیوەرە لاوەکیانەوە ئاستی زیرەکی کەسەکە دەزانرێت ئەویش بە بەراورد لەگەڵ چەقی ناوەندی ئاستی زیرەکی سامپڵێک لە هاوتەمەنەکانی، ئەگەر هات و ڕێژەی زیرەکی کەسەکە لە هاوتەمەنەکانی زیاتربێت ئەوا ڕێژەی زیرەکی بەرزە پێچەوانەش ڕاستە.


سەرچاوەکان



2405 بینین