باینجان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-18-00:09:00 - کۆدی بابەت: 4513
باینجان

ناوه‌ڕۆك

مێژوو و سەرچاوەی باینجان

لە ئاسیادا هەیە بە تایبەتی هیندستان خۆرهەڵاتی باشوور، دەگەڕیتەوە بۆ هەمان کۆمەڵەی تەماتە و پەتاتە و بیبەر، لە کۆنەوە لە ئەوروپا ناسراوە بەتایبەتی بەریتانیا کە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆر (پیۆفراستیۆس) لە سەدەی سیازدەیەم، زۆر جاریش بۆ بەرگری لە چاوەزاری حەسوود بە پێشەوەی سەری هەندێک ئاژەڵیان هەڵدەواسی، یەکێک لە نووسەرەکان بە ناوی (گیرارد) دەڵێت باینجان بەکارهێنرا بۆ چاکبوونەوەی شوێنی برین و خوێن تێزان پاش ڕووداوی کەوتن یان لێدان، یەکێکی تر بەناوی (لینایۆس) دەڵێت باینجان بەکارهاتووە بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم و تا و هەوکردن.

پێکهاتەکانی باینجان

  1. شەکری سادە و شەکری گلوکۆسایدی تێکەڵاو.
  2. نیشاستە و ماددەی بنێشتی و ماددەی سمغی.
  3. سولانینی تفت کە ماددەیەکی سڕکەرە گەر بڕێکی زۆر بخورێت چونکە کاردەکاتە سەر کۆئەندامی ناوەندی دەمار و لێدانی دڵ و هەناسە و گەیاندنی دەمارە خانەکان و پلەی گەرمی لەش کەم دەکاتەوە، ئەمانەش دەبنە هۆی سەرسوڕان و دڵ تێکهەڵچوون و گەشکە گرتن.

بەکارهێنانی پزیشکی

  1. کاریگەریەکی سڕکردنی لەسەرخۆی هەیە.
  2. چالاکی ئارەقە کردن زیاد دەکات و بۆنێکی خۆش دەبەخشێت بە لەش.
  3. کرداری دەرهاویشتنی میز زیاد دەکات و هەندێک ڕەوانەیش دەکات.
  4. ڕێژەی کۆلیسترۆڵی ناو خوێنیش دادەبەزێت.
  5. ڕەنگی پێستیش بەرەو ڕەشی دەبات ئەگەر زۆر بەکاربهێنرێت.
  6. دژە تەشەنوجە و بۆ فێ (صرع) باشە.
  7. میز هێنەرە و بۆ نەرم کردنەوەی گەدە و ڕیخۆڵە باشە و گەدە بەهێز دەکات.
  8. بۆ کەم خوێنان بەسوودە و بۆ ئاوسان و هەوکردوویی باینجانی پیشاو باشە.
  9. ڕیشەی گەڵای ناسکی وشککراوی دەم بکرێت بۆ ڕاگرتنی خوێن بەربوون وە بۆ سکچوون باشە.
  10. باینجانی کوڵاو قەبزی لادەبات.
  11. کەسێک کە بە خواردنی کارگ ژەهراوی بوو بێت باینجانی پێ بدرێت چاک دەبێت.
  12. ڕەگ و دەمار دەکاتەوە و لە سەکتەی دڵ دەتپارێزێت.
  13. ئاوی کوڵاوی ڕیشەکەی بۆ هەناسە سواری باشە.
  14. بۆ کەسێک کە ئێسکی دەشکێت یان زەبەری پێ دەکەوێت باینجان لەناو فڕن دابنێت تا نیوە کوڵاو دەبێت ئاوەکەی بە فشار بگرە و بە شەکر شیرینی بکە و پێی بدرێت ئازاری نامێنێت.

زیانەکانی باینجان

  • کەسێک مایەسیری هەبێت نابێت باینجان بخوات.
  • کەسێک چاوی بیەشێت نابێت باینجان بخوات.
  • بە سرکە و گوشت و ڕۆن بخورێت بێ زیان دەبێت و سوودی زیاترە.
  • خۆڵی باینجانی سووتاو لەگەڵ سرکە وەک مەرهەم لەسەر بالۆکە و مێخەکە دابنرێت چەند جار لەسەر یەک هەڵی دەکەنێت.


سەرچاوەکان



1445 بینین