دڵ

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-08-28-16:35:00 - کۆدی بابەت: 426
دڵ

ناوه‌ڕۆك

كۆئەندامی سوڕان

زۆربەی خانەكان لە لەشی مرۆڤدا پەیوەندییان بە دەوروبەری ژینگەی دەرەكی نییە، كۆئەندامی سوڕان وەك هۆكاری گواستنەوە لە نێوان ئەو خانانەدا كاردەكات، لە ڕێگەیەوە دوو شلە دەگوازرێتەوە ئەوانیش خوێن و لیمفن. دڵە لوولە كۆئەندام، لە خوێن و دڵ و لوولەكانی خوێن پێك دێت و لیمفە كۆئەندام لە لیمف و لیمفە گرێ و لیمفە لوولەكان پێكدێت و هەردوو دڵە لوولە و لیمفە كۆئەندام بەیەكەوە كۆئەندامی سوڕان پێك دەهێنن. كۆئەندامی سوڕان خۆراكە ماددە و هۆڕمۆن و گازەكان دەگوازێتەوە، و پاشەڕۆكان دەردەكات و پارێزگاری لە چەسپاندنی پلەی گەرمی لەش دەكات.

دڵ

دڵ ئەندامێكی ناوەندییە لە دڵەلوولە كۆئەندامدا، و دڵ ئەندامێكی ماسوولكەییە، قەبارەكەی دەگاتە نزیكەی قەبارەی مشتەكۆڵەیەك. دڵ لە شوێنەكەیەوە لە ناو سنگە كەلێندا، لە پشت ئێسكە كۆڵەی نێوان سییەكانەوە، پاڵ بەخوێنەوە دەنێت لە ڕێی تۆڕێك لوولەی خوێن. پەردەیەكی دوو توێی بەتین كە لە تورەگە دەچێت و پێی دەڵێن پەردەی دڵ دەوری دڵ دەدات. پەردەی دڵ شلەیەك دەردەدات كە لێكخشاندن كەم دەكاتەوە، لە كاتی گرژبوونی دڵدا.

ستوونە بەربەرستی دڵ كە دڵ بۆ دوولا دابەشدەكات، لای ڕاست و لای چەپ. هەر لایەكیش بۆ ژوورێكی سەروو كە پێی دەوترێت گوێچكەڵە، ژوورێكی خواروو كە پێی دەوترت سكۆڵە، دابەشكراوە. زمانەكان لە لۆچن كە تەنها بە یەك ئاڕاستەدا دەكرێـنەوە. گوێچكەڵە – سكۆڵەی زمانەی ڕاست، ناودەبرێـت بە زمانەی سێ پەڕەیی. بەڵام گوێچكەڵە – سكۆڵە زمانەی چەپ ناودەبرێت بە زمانەی دوو پەڕەیی. كاتێك هەردوو سكۆڵە پاڵ بە خوێنەوە دەنێن، پەستانی خوێن دەبێتە هۆی داخستنی.

هەردوو زمانەی دوو پەڕەیی و سێ پەڕەیی، بۆ ڕێگرتنی گەڕانەوەی خوێن بەرەو هەردوو گوێچكەڵە. سكۆڵەكان پاڵ بەخوێنەوە دەنێن بۆ دەرەوەی دڵ بۆ ناو لوولە خوێنە فراوانەكان، دوو زمانەی كەوانەیی هەردوو سكۆڵە لە لوولە خوێنە فراوانەكان جیادەكەنەوە، لە هەر لایەكی دڵدا زمانەی كەوانەیی ڕاست بە ناوی سییەزمانەوە، زمانەی كەوانەیی چەپیش بە شاخوێنبەرە زمانەوە ناو دەبرێـت. هەردوو زمانە كەوانەییەكان بەرگری گەڕانەوەی خوێن دەكەن بۆ هەردوو سكۆڵەكان لە ماوەی خاوبوونەوەی دڵدا.

سوڕانی خوێن لە ناو دڵدا

بەدوای ڕێبازی خوێن بكەوە كە بەناو دڵدا دەسوڕێتەوە. ئەو خوێنەی كە لەبەشەكانی لەشەوە بۆ دڵ دەگەڕێتەوە، جگە لە سییەكان بە خەستییەكی بەرزی دوانۆكسیدی كاربۆن و خەستییەكی نزمی ئۆكسجین دەناسرێت. 

هەنگاوەكان (لەوێنەكەدا ڕوونكراوەتەوە)

  1. خوێنی كەم ئۆكسجین دەچێتە گوێچكەڵەی ڕاستەوە
  2. سكۆڵەی ڕاست خوێنی كەم ئۆكسجین بۆ گوێچكەڵەی ڕاست پاڵدەنێت.
  3. ماسولكەكانی سكۆڵەی ڕاست گرژ دەبن و بە هێزەوە پاڵ بەخوێنەوە دەنێن بۆ سییە خوێنبەرەكان.
  4. سییە خوێبەر خوێن بۆ سییەكان دەگوازێتەوە و لەسییەكانەوە دوانۆكسیدی كاربۆن بۆ دەرەوەی خوێن بڵاودەبێتەوە و ئۆكسجینیش بۆ ناو خوێن بڵاودەبێتەوە.
  5. خوێنی تێر ئۆكسجین بۆ گوێچكەڵەی چەپی دڵ دەگەڕێتەوە.
  6. پاشان خوێنی تێر ئۆكسجین بۆ ناو سكۆڵەی چەپ پاڵدەنرێت.
  7. گرژبوونی دیوارە ماسولكەییەكانی سكۆڵەی چەپ بە هێزەوە پاڵ بەخوێنەوە دەنێن بۆ ناو لوولە خوێنێكی گەورەوە كە شاخوێنبەرە.
  8. لە شاخوێنبەرەوە خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش دەگوازێتەوە.

    دیواری سكۆڵەی چەپ بەوە دەناسرێتەوە كە لە هەموو بەشەكانی دڵ ئەستورترە، بەمەش بەشداری دەكات لە پاڵنانی بەهێزی خوێن بۆ هەموو بەشەكانی لەش.

خوێنی تێر ئۆكسجین بە بەڕەنگی سووری كاڵ جیادەكرێتەوە، و خوێنی كەم ئۆكسجین ئاسایی بەڕەنگی شین دەنوێنرێت، بەڵام ئەم بۆچوونە هەڵەیە، كاتێك ئۆكسجین بە هیمۆگلۆبینەوە دەبەسترێت ڕەنگی سووری كاڵ پێكدێنێت. بە نەبوونی ئۆكسجین ڕەنگی خوێن سوور تێر دەبێت، كە لە ڕووی پێست و دیواری خوێنهێنەرەكان شین دەردەكەوێـت.


سەرچاوەکان



9914 بینین