چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-07-11-20:56:00 - کۆدی بابەت: 13518
چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پاتری مۆبایل بەشێکی گرنگی مۆبایلەکەتە و چەند تایبەتمەندییەک هەیە کاریگەری لەسەر تەمەن و ماوەی درێژکردنەوەی دەبێت.

گرنگترین ئامۆژگارییەکان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت

لەکاتی خەوتندا مۆبایلەکەت بکوژێنەرەوە: ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر مۆبایلەکەت بەکارنەهێنا باشترە بیکوژێنیتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە وزەی پاتریەکە بکەیت.

دوورکەوتنەوە لە هەڵکردنی مۆبایل داتا یان وایفای: کاتێك لە ناوچەیەکی دوور لە تۆڕەکانی، مۆبایلەکەت دەتوانێت وزەیەکی زۆر بەکاربهێنێت لە هەوڵی گەڕان بەدوای سیگناڵێکدا، بۆیە گەر ئەزانی پێویستت پێی نییە بیکوژێنەوە.

سفربوونەوەی وزەی پاتری: سفربوونی تەواوەتی پاتری یان بگاتە کەمتر لە 20% هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی تەمەنی پاتری.

شەحننەکردنی پاتری بە تەواوی: زۆرجار بارگاوییکردنەوەی پاتری تا 100% بە شێوەی دووبارە ئەببێتە هۆی کەمبوونەوەی تەمەنی پاتری.

دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی تایبەتمەندی ڤایبرەیشن (هەزە یان لەرزین): لەرزین یان هەزە وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت، بۆیە باشترە لەبری زەنگلێدان بەکاربهێنرێت.

کەمکردنەوەی ڕووناکی شاشە: ڕووناکی بەرزی شاشە وزەیەکی زۆری پاتری بەکاردەهێنێت، بۆیە باشتر وایە تا دەکرێت ڕووناکییەکەی دابەزێنرێت.

دوورکەوتنەوە لە باکگراوەندی ئەنیمەیشن: باکگراوندی جووڵاو وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت، بۆیە باشترە وێنەی ئاسایی بێ جووڵان بەکاربهێنرێت.

دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی بلۆتۆس بە بەردەوامی: بلۆتۆس وزەیەکی زۆر بەکاردەهێنێت بۆیە باشترە تەنها لە کاتی پێویستدا دایگیرسێنیت.


سەرچاوەکان



122 بینین