مۆبایلی Redmi note 13 Pro 4g

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:40:00 - کۆدی بابەت: 14016
مۆبایلی Redmi note 13 Pro 4g

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکان

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120، پشتگیری 1B ڕەنگ دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1300 نیت وە شاشەکەی بە Gorilla glass 5 ڕوپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان. شاشەکەی زۆر جوان و نەرم و خێرا و ڕووناک و نایابە بۆ نرخی خۆی و لەو نرخەدا شاشەکەی زۆر باشە و شایەنی کڕینە.

بەشی ناوەکی و چیپ و تەمەنی مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Helio G99 Ultraـە کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری MIUI 14چیپەکەی بۆ کاری ڕۆژانە و یارییە ئاساییەکان و سۆشیال میدیاکان زۆر گونجاوە بێ کێشەیە، بەڵام بۆ یارییە زۆر قورسەکان زۆر گونجاو نییە یارییە قورسەکانی پێ دەکرێت بە کوالێتی مامناوەند و 45fps بەڵام مۆبایلێک نییە بۆ یاری کرابێت. تەمەنی مۆبایلەکەش زۆر درێژە و سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و چوار ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت کە ئەمەش زۆر نایابە.

کامێرا 

خاوەنی سێ کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

• کامێرای سەرەکی 200MP و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت بۆ وێنە و ڤیدیۆ.
• کامێرای گۆشەفراوان 8MP
• کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 2MP
• بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆماردەکات
• کامێرای سێڵفی 16MP
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 60fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە زۆر باشە بۆ ئەو نرخە وەک مۆبایلێکی ئاست بەرزی ٥٠٠ دۆلاری و ١٠٠٠ دۆلاری نابێت بڵێیت کامێراکەی 200MP وەک ئەوان دەبێت، نەخێر بێگومان وەک ئەوان نابێت هەموو شتێک مێگاپێکسڵ نییە و جوانی کامێراش تەنیا بە مێگاپێکسڵ نییە. بەڵام کامێراکەی بۆ نرخی خۆی زۆر باشە و شایەنی کڕینە بۆ ئەو نرخە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 67W بارگاویدەبێتەوە کە بەماوەی ١٦ خولەک لە %سفر دەبێتە %٥٠ و بەماوەی ٤٦ خولەک لە %سفر دەبێتە %١٠٠. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە زۆر باشە.

تایبەتمەندی گشتی

  • کێشی ١٨٨ گرامە.
  • پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە و ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass 5 بۆ بەرگری لە شکان.
  • خاوەنی ip54 بۆ بەرگری لە دژە باران و دژە پڕوشکە ئاو و ڕژانی کەمێ ئاو بەسەریدا و یان کەوتنە ناو ئاوی بەسیت و دەرهێنانەوەی کە ئەوەش زۆر باشە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنیشی ماوە 
    کە هەم بوونی ستێریۆ و هەم بوونی شوێنی هێتفۆن خاڵێکی زۆر نایابە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و خاڵێکی زۆر باشە پەنجەمۆری ژێر شاشە.

نرخ

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ نرخەکەی لە بازاڕەکانی کوردستان داشکاندنی بۆ کراوە و بەم نرخەیە:

• ڕامی 8 کە زیاد دەکرێت بۆ 16 بە بیرگەی 256 نرخی 307 هەزار دیناری عێراقییە و پێشتر کە نرخی پێشوتری 349 هەزار دینار بوو.

• ڕامی 12 کە زیاد دەکرێت بۆ 24 و بیرگەی 512 نرخی لە بازاڕەکانی کوردستان 364 هەزار دیناری عێراقییە و پێشتر  نرخی پێشوتری 415 هەزار بوو.


سەرچاوەکان



78 بینین