ئاب

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-04-15:38:00 - کۆدی بابەت: 7748
ئاب

ناوه‌ڕۆك

مانگی هەشت

ئاب، مانگی هەشت یان ئۆگەست (بە ئینگلیزی: August، بە عەرەبی: أغسطس، اب). هەشتەم مانگی ڕۆژژمێری زایینییە و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. ناوی پێشووی بریتیبوو لە Sextilis چونکە مانگی شەشەمی ڕۆژژمێری دە مانگەی ڕۆمانیی پێشوو بوو تاوەکوو زیاتر لە ٧٠٠ ساڵ پێش زایین. ئەم مانگە لە نیوەگۆی باکووری زەوی هاوینە و کەشێکی گەرمی هەیە. لە نیوەگۆی باشووری زەویش مانگێکی زۆر ساردە و زستانە.

ناو و مێژوو

پێش ئەوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات لە ڕۆژژمێری ڕۆمانی زیاد بکرێن، ناوی پێشووی مانگی ئاب بریتیبوو لە Sextilis چونکە مانگی شەشەمی ڕۆژژمێری دە مانگەی ڕۆمانیی پێشوو بوو. بەڵام دواتر کە هەردوو مانگەکە زیاد کران و کران بە یەکەم و دووەم، پاشا نۆما پۆمپیلس مانگەکەی کرد بە ٢٩ ڕۆژ. دواتر جولیوسی قەیسەڕ کاتێک ڕۆژژمێری جولیوسی دانا دوو ڕۆژی بۆ زیادکرد و کردی بە ٣١ ڕۆژ. هەشت ساڵ پێش زایین لەبەر ڕێزی ئیمپڕاتۆر ئۆگەستس ناوی مانگەکە کرا بە ئۆگەست.

نیشانەکانی

بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە پێریدۆت و دڕوولە و ئانیکسی ئاقیقین. گوڵی لەدایکبووانی مانگەکەش گڵاوتۆکەس (سەوسەن) و گوڵ‌تریاک (خەشخاش)ـن.

مانگەکە هەریەک لە بورجەکانی شێر و گوڵەگەنم لەخۆی دەگرێت.

بۆنە و یادەکان

  • نۆی ئاب: ڕۆژی جیهانیی نەتەوە ڕەسەنەکان
  • ١٢ـی ئاب: ڕۆژی جیهانیی گەنجان
  • ١٩ـی ئاب: ڕۆژی جیهانیی کاری مرۆڤانە
  • ٢٩ـی ئاب: ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی چەکی ناوکی


سەرچاوەکان



1221 بینین