کانوونی دووەم

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-01-27-15:12:00 - کۆدی بابەت: 7713
کانوونی دووەم

ناوه‌ڕۆك

مانگی یەک

مانگی یەک یان کانوونی دووەم (بە ئینگلیزی: January، بە عەرەبی: يناير، كانون الثاني). یەکەم مانگی ڕۆژژمێری زایینی و لە ٣١ ڕۆژ پێکدێت. ئەم مانگە بە سەرەتای ساڵ دەناسرێت و ساردترین مانگی ساڵە و لە نیوەگۆی باکووری زەوی دووەم مانگی وەرزی زستانە، لە نیوەگۆی باشووری زەویش گەرمترین مانگە و دەبێتە دووەم مانگی وەرزی هاوین و وەک مانگی تەمووزی نیوەگۆی باکوور وایە.

ناوەکەی

ناوی جێنیوەری لە وشەی لاتینی Ianuariusـەوە هاتووە لەسەر ناوی جانۆس. کە خواوەندی دەستپێک و گواستنەوەیە لە ئەفسانە ڕۆمانییەکان. ڕۆژژمێری ڕۆمانی سەرەتا لە دە مانگ پێکهاتبوو. چونکە ڕۆمانییەکان پێیان وابوو زستان ماوەیەکی کەمە و مانگی نییە. لە ساڵی ٧١٣ پێش زایین ڕۆمۆڵۆس، جێنشینی پاشا نۆما بۆمبیلیۆس هەستا بە دانانی هەریەک لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات بۆ ئەوەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ مانگەکانی ڕۆژژمێری مانگی.

بە زمانەکانی تر

کوردی: کانوونی دووەم

ئینگلیزی: January

فارسی: ژانویە

عەرەبی: يناير

فەڕەنسی: Janvier

نیشانەکانی مانگەکە

  • بەردی لەدایکبووانی ئەم مانگە لەعلە. هەروەها گوڵی لەدایکبووانی ئەم مانگە گوڵی گوڵەزیۆسییە.
  • نیشانەی گوڵی ژاپۆنیش بۆ مانگی کانوونی دووەم بریتییە لە گوڵی گەڵاورشنە.
  • نیشانەی بورجەکانیش لە مانگەکە، بورجی گیسک و بورجی سەتڵن.

ڕۆژ و یادەکان

  • یەکی کانوونی دووەم: ڕۆژی جیهانیی خێزان، سەری ساڵی نوێ
  • چواری کانوونی دووەم: ڕۆژی جیهانیی ئەلفوبێی بریل (ئەلفوبێی کەسانی نابینا)
  • شەشی کانوونی دووەم: ڕۆژی جیهانیی بێباوکانی جەنگ
  • دەی کانوونی دووەم: جەژنی سێ شەوەی یاران
  • ٢٢ـی کانوونی دووەم: ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری مەهاباد
  • ٣٠ـی کانوونی دووەم: ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی گولی


سەرچاوەکان



1580 بینین