مۆبایلی Redmi note 13 4g

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:47:00 - کۆدی بابەت: 14018
مۆبایلی Redmi note 13 4g

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکانی

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری Amoled بە قەبارەی 6.67 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی ١٢٠، ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1800 نیت و شاشەکەی بە Gorilla glass 3 ڕووپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان.

شاشەیەکی زۆر جوان و نەرم و خێرای هەیە و یەکێک لە خاڵە هەرە بەهێزی شاشەکەی ئەوەیە کە ڕووناکی شاشەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1800 نیت ئەم ڕووناکیە لە لە زۆربەی مۆبایلە ئاست بەرزەکان زیاترە بۆ نمونە شاشەی galaxy s23 ultra ڕووناکی 1750 نیتە. لەڕووی شاشەوە بۆ هەموو شتێک زۆر نایابە و شایەنی کڕینە

بەشی ناوەکی و چیپ و تەمەنی مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 685ـیە کە ڕاستەوخۆ لە پاکەت دەیشکێنی Android 13ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری MIUI 14. چیپەکەی بۆ کاری ڕۆژانە و یارییە ئاساییەکان و سۆشیال میدیاکان زۆر گونجاوە و بێ کێشەیە، بەڵام بۆ یارییە زۆر قورسەکان گونجاو نییە. تەمەنی مۆبایلەکەش زۆر درێژە و سێ ساڵ ئەپدەیتی ئەندرۆید و چوار ساڵ ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت.

کامێرا 

خاوەنی سێ کامێرایە لە پشتەوە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

• کامێرای سەرەکی 108MP
• کامێرای گۆشەفراوان 8MP
• کامێرای ماکڕۆ بۆ شتی نزیک 2MP
• بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.
• کامێرای سێڵفی 16MP
• ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە بۆ نرخی خۆی شتێکی ئاسایی و گونجاوە و کامێرایەکی زۆر ئاست بەرز نییە، چونکە نرخی مۆبایلەکە زۆر کەمە بەڵام بۆ نرخی خۆی شتێکی گونجاوە.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 5000mAh و بەخێرایی 30W بارگاویدەبێتەوە کە بەماوەی 29 خولەک لە %0 دەبێتە %50 و بەماوەی 70 خولەک لە %0 دەبێتە %100. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوەش شتێکی گونجاوە.

تایبەتمەندی گشتی

  • کێشی 188 گرامە.
  • پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە و ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass 3 بۆ بەرگری لە شکان.
  • خاوەنی ip54 بۆ بەرگری لە دژە باران و دژە پڕوشکە ئاو و ڕژانی کەمێک ئاو بەسەریدا یان کەوتنە ناو ئاو و دەرهێنانەوەی کە ئەوەش زۆر باشە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنیشی ماوە کە هەم بوونی ستێریۆ و هەم بوونی شوێنی هێتفۆن خاڵێکی زۆر نایابە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و خاڵێکی زۆر باشە پەنجەمۆری ژێر شاشە.

نرخ بۆ مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی کوردستان

نرخی ئەم مۆبایلە داشکێنرا کە بۆ ڕامی 8+8 بە بیرگەی 256 نرخەکەی لە 265 هەزارەوە داشکێنراوە و 227 هەزار دیناری عێراقییە. بە بیرگەیەکی 512ش بەردەست بووە کە بۆ ڕامی 8+8 و بیرگەی 512 نرخی 258 هەزار دیناری عێراقییە.


سەرچاوەکان



62 بینین