مۆبایلی Galaxy Z fold 6

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-14-21:03:00 - کۆدی بابەت: 13542
مۆبایلی Galaxy Z fold 6

ناوه‌ڕۆك

زانیاری لەسەر شاشەکەی

شاشە گەورەکەی لەجۆری Dynamic Amoled 2xـە بە قەبارەی 7.6 ئینج و ڕوونی 2160 × 1856 پێکسڵە، ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە و شاشەکەی پشتگیری +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2600 نیت. شاشە بچووکەکەی لەجۆری Dynamic Amoled 2xـە و بە قەبارەی 6.3 ئینج و ڕوونی 2376 × 1856 پێکسڵە و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز. شاشەکەی بە gorilla glass victus 2 ڕووپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1600 نیتس.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 8 gen 3ـیە کە لەسەر 4nm بناغەکراوە و ساردەکەرەوەیەکی 1.6 هێندە گەورەتری لە galaxy z fold 5 بۆ داناوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 14ـی لەسەر جێگیر کراوە لەسەر ڕووکاری one ui 6.1.1 کە حەوت ساڵ ئەپدەیتی بۆ دێت.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ دوو کامێرای سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە کە پشتگیری OIS دەکات.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ 10MPـە کە پشتگیری OIS دەکات و 3X ئۆپتیکاڵ زووم دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 12MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە لە کۆتا ئاست بە 8k 30fps و 4k 60fps تۆمار دەکات.
  • کامێرای سێڵفی یەکەم 4MPـە.
  • کامێرای سێڵفی دووەم 10MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4k 60fps تۆمار دەکات.

پاتری

خاوەنی پاترییەکی 4400mAhـە و بەخێرایی 25W بارگاوی دەبێتەوە، بەخێرایی 15W بە شێوەی وایەرلێس بارگاوی دەبێتەوە.

زانیاری گشتی

  • کێشی ٢٣٩ گرامە.
  • پستەکەی شووشەیە و ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass victus 2 و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە. ip X8ـی هەیە دژە ئاوە لە قوڵای یەک مەتر و نیو تا سی خولەک.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە، واتا دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە لاتەنیشتەوەیە.
  • ئەم مۆبایلەی سامسۆنگیش زیرەکی دەستکردی تیایە.
  • نرخ
    لە تەممووزی ۲۰۲٤ بە داواکاری پێشوەختە دەتوانرێت داوای مۆبایلەکە بکەیت نرخی بۆ داواکاری پێشوەختە بۆ ڕام 12 و بیرگەی 512 بە. 2,625,000ـە، بە داواکاری پێشوەختە شەحنێکی 50Wـی و کەڤەرێکی بە دیاری لەگەڵە کە کەڤەرەکە قەڵەمیشی تیایە.


سەرچاوەکان



107 بینین