مۆبایلی Realme C30

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-08-13-14:54:00 - کۆدی بابەت: 14021
مۆبایلی Realme C30

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندییەکانی 

• شاشەکەی لە جۆری ipd lcdـە و بە قەبارەی 6.5 ئینج و ڕوونی +HD و ڕێژەی نوێبونەوەی 60 هێرتز.
• چیپەکەی لە جۆری Unisoc Tiger T612ـە کە لەسەر 12nm بناغەکراوە کە ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 11ـی لەسەر جێگیرکراوە لەسەر ڕووکاری Realme UI Go.

کامێرا

کامێرایەک لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 8MP
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە بە 1080p 30fps تۆماردەکات
  • کامێرای سێڵفی 5MP
  • ڤیدیۆ بە کامێرای سێڵفی بە 720p 30fps تۆماردەکات.

پاترییەکەی

  • پاتری مۆبایلەکە 5000mAhـە و بەخێرایی 10W بارگاوی دەبێتەوە.
    تایبەتمەندی گشتی
  • کێشی 182 گرامە، پشت و تەنیشتەکانی پلاستیکە و ستێریۆ نییە و شوێنی سەماعەی ماوە و پەنجەمۆر لەخۆناگرێت.

نرخ لە بازاڕەکانی کوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤

نرخی مۆبایلەکەش تەنیا 50 دۆلارە بەنوێی. 

ئەم مۆبایلە بۆ کێ گونجاوە؟

ئەم مۆبایلە مۆبایلێکی ئاست نزمە و نرخەکەشی زۆر کەمە نرخی تەنیا 50 دۆلارە، بۆیە نابێت چاوەڕێی ئەوەی لێبکەیت کامێرای زۆر جوان بێت و بۆ یاری زۆر باشبێت و زۆر خێرا بێت و هیچ شەکل نەکات، بتەوێت هەمان ئاستی مۆبایلێکی ٢٠٠ دۆلاریت پێشەکەش بکات نەخێر ئەمە شتانێکت پێشکەش دەکات لە ئاست نرخەکەیەتی خۆیەتی،  بۆ کەسێکە کە مۆبایلێکی زیرەکی بوێت بە نرخی مۆبایلێکی عادی یاخود پارەی زۆر کەم بێت و مۆبایلێکی زیرەکی بوێت یان مۆبایلێکی زۆر هەرزانی بوێت بۆ مناڵەکەی یاخود بۆ دایک و باوکی، یاخود وەک مۆبایلی دووەمی بەکاری بێنێت و سیمی ئینتەرنێتی بخاتە سەر یان ئیشی سادەی رۆژانەی پێبکات.


سەرچاوەکان



72 بینین