Huawei Pura 70 ultra

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-16-18:34:00 - کۆدی بابەت: 13555
Huawei Pura 70 ultra

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە

خاوەنی شاشەیەکە بەجۆری LTPO OLED بە قەبارەی 6.8 ئینج و ڕوونی 2844 × 1260 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. پشتگیری 1B ڕەنگ و HDR دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 2500 نیت، شاشەکەی قەوسە و بە Kunlun Glass 2 ڕوپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان. لەڕووی شاشەوە زۆر نایابە شاشەیەکی زۆر جوان و ئاست بەرز و ڕووناکی هەیە و زۆر گونجاوە و تەواو شایەنی کڕینە بۆ شاشە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Kirin 9010ـیە کەلەسەر 7nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ EMUI 14.2ـی لەسەرە. خاڵی هەر لاواز و زەقی ئەم مۆبایلە چیپەکەیەتی، ئەگەر ئەم چیپە بەراوردی چیپێکی سناپدراگۆنی بکەیت ناگات بە Snapdragon 8 gen1ـی واتە هاوشانی Snapdragon 888 و ئەوانەیە لە ڕووی هێز و توانا، ئەگەر بۆ یاری و گەیمینگی قورس دەیکڕیت بە هیچ شێوەیەک مەیکڕە،

بەڵام چونکە ئەم چیپە هی هواویە ئەوەندەش خراپ نییە چونکە چیپەکە هی خۆیەتی و زۆترین ئۆپتیمایز و گونجاندنی بۆ کردووە بۆ کاری ڕۆژانە و ئەپەکان و ئۆپتیمازی لەگەڵ سناپ و فەیسبووک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر باشە. سۆفتوێری هواویش یەکێکە لە باشترین سۆفتوێرەکان، بە فەرمی خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر نییە، بەڵام بە چەند هەنگاوێکی کەم دەتوانی خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر بەکاربێنیت.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە و پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ 50MPـە کە 3.5X ئۆپتیکاڵ زووم و 100X دیجیتاڵ زووم دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 40MPـە.
  • ڤیدیۆ بە کامێرای پشتەوە بە 4K تۆماردەکات، بەڵام ئاماژەی پێ نەدراوە بە چەند fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 13MPـە.
  • ئاماژەی پێ نەدراوە بە کوالێتی چەند ڤیدیۆ تۆماردەکات.

خاڵی هەرە بەهێز و نایابی ئەم مۆبایلە کامێراکەیەتی کە زۆر زۆر کامێرایەکی نایاب و تایبەتی هەیە، بۆیە ئەگەر کەسێکی زۆر گرنگی بە کامێرا دەدەیت ئەم مۆبایلە یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان بۆ کامێرا و زۆر نایابە.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5200mAh و بەخێرایی 100W بارگاویدەبێتەوە و بەشێوەی وایەر، بەخێرایی 80W بەشێوەی وایەرلێس بارگاوی دەبێتەوە. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکان هەم لەڕووی پاتری و هەم لەڕووی بارگاویکەرەوە زۆر باشە، ئەوەی جیاوازە لە مۆبایلەکە دەتوانێت بەخێرایێ 80W بە شێوەی وایەر لێس بارگاوی ببێتەوە کە ئەمە شتێکی زۆر نایابە، ئەمە جگە لەوەی بە خێرایی 100W بەشێوەی وایەر بارگاوی دەبێتەوە.

زانیاری گشتی

  • کێشی ٢٢٦ گرامە.
  • چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە و پشتەکەی سلیکۆن پۆلیمەرە، کە ئەو سلیکۆن پۆلیمەرەی واتە ئەو چەرمەی پشتەوەی داپشۆیوە تایبەتە و زۆر گران بەهایە.
  • مۆبایلەکە ip 68ـی هەیە واتە دژە ئاوە لە قوڵایی دوو مەتر تاکو سی خولەک بەرگە دەگرێت، کە ئەمەش دووبارە خاڵێکی زۆر باشە بەتایبەت ئەوەی زۆربەی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان لە قوڵایی یەک مەتر و نیو خۆیان دەگرن بەڵام ئەمە لە قوڵایی دوو مەتر خۆی دەگرێت.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە،  دەنگێکی زۆر نایاب و ناوازەی هەیە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە ژێر شاشەیە و زۆر باشە.
  • خاڵێکی تری ئەم مۆبایلە دیزاینەکەیەتی کە زۆر جوانە و بیڵد کوالێتیەکەی زۆر گرانبەهایە. 

نرخی لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی کوردستان

نرخی جۆری زەمانی بۆ ڕامی 16 و بیرگەی 512 بە 1049 دۆلارە.

ئەم کۆمەڵە دیاریەشی لەگەڵە ئێستا لەتەمووزی ٢٠٢٤ ئەگەر داواکاری پێشوەختەی بۆ بکەی:

  • شەحنێکی 100W کە نرخی 66 هەزارە.
  • کەڤەر و وایەرلێسی ناو سەیارە کە وەک ستاند وایە و بەخێرایی 80W مۆبایلەکەت بارگاوی دەکاتەوە کە نرخی ئەوانیش 110 هەزارە.
  • هەروەها جانتایەک و 50GB ئینتەرنێتی زێن و بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەخۆڕایی کە نرخی ئەوانیش 120 هەزارە.

هەروەها بە جۆری بێ زەمانیش لە بازاڕ هەیە کە هیچ دیارییەکی لەگەڵ نییە و بێ زەمانە بە نرخی 899 دۆلار.

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی مۆبایلەکە چین؟

خاڵە بەهێزەکان 

  • شاشەیەکی زۆر نایابی هەیە.
  • سۆفتوێرێکی زۆر تایبەتی هەیە.
  • کامێرایەکی نایابی هەیە.
  • بیڵد کوالێتی مۆبایلەکە زۆر گران بەهایە و دیزاینەکەی زۆر تایبەت و جیاوازە.
  • پاتری و بارگاویکەرەوەی زۆر باشە.
  • دژە ئاوییەکەی زۆر باشە.
  • دەنگی ستێرۆیە و زۆر خۆشە.
  • پەنجەمۆری لە ژێر شاشەیە و زۆر نایابە.

خاڵە لاوازەکان 

  • چیپەکەی زۆر ئاستی نزمە و بۆ گەیمینگ نابێت ئەم مۆبایلە.
  • بە فەرمی خزمەتگوزاری گۆگڵی لەسەر نییە، بەڵام بە چەند هەنگاوێک دەتوانیت بەکاری بێنیت.


سەرچاوەکان



161 بینین