دە هۆشداری زۆر گرنگ دەربارەی فەیسبووك

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-08-14-15:00:00 - کۆدی بابەت: 14083
دە هۆشداری زۆر گرنگ دەربارەی فەیسبووك

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

فه‌یسبووك ئاپێکی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌، كه‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌توانن وێنه‌ پۆست بكه‌ن، به‌سته‌ر بڵاو بكه‌نه‌وه‌ و كۆمێنت بكه‌ن. هەر‌وه‌ها تایبه‌تمه‌ندی تری هه‌یه‌ وه‌ك چاتی ڕاسته‌وخۆ و سه‌یركردنی كورته‌ڤیدیۆ. ده‌كرێت وا له‌ بڵاوكراوه‌كانت بكەیت كە گشت كەس بیبینێت، یاخوود كۆمەڵێك كەس كە خۆت دیاری دەكەیت، یان تایبەت بێت بە یەك كەس. ماڵپەڕی ئیندپێندتی بەڕیتانی چەند هۆشدارییەکی گرنگی لەسەر فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.

بەروارى لەدایکبوون

ماڵپەڕی ئیندیپێندنت ئاماژە بەوە ئەکات بەرواری لەدایکبوون بەستراوەتەوە بە ناو و ناونیشانی خاوەن ئەکاونتەکە لە فەیسبووك، ئەمەش ڕەنگە یارمەتی هەندێك کەس بدات دەستیان بە هەژماری بانکی و زانیارییە کەسییەکانی خاوەن ئەکاونتەکە بە ئاسانی بگات بۆیە بیکەنە (ئۆنڵی می).

ژمارەی مۆبایل

ماڵپەڕە بەریتانییەکە ڕوونی ئەکاتەوە دانانی ژمارەی مۆبایل لە ئەکاونتی فەیسبووکی هەر کەسێك دوو لایەنە یەکێکیان ئەرێنی و ئەوی تریان نەرێنی، ڕەنگە ئەرێنی پەیوەندیکردن بێت لەلایەن هەوادارێکەوە لەکاتێکدا نەرێنی دووچاری هەڕەشە و کێشە ببیتەوە.

فرێندی زۆر

ڕۆبن دانبار پسپۆڕی دەروونناس لە زانکۆی بەناوبانگی بەریتانی لە ئۆکسفۆرد گەیشتە ئەو ئەنجامەی مرۆڤ ئەتوانێت نزیکەی ١٥۰ پەیوەندی بپارێزێت، لە کاتێکدا هەژماری هەندێك کەس لە فەیسبووکدا لە هەزاران کەس تێدەپەڕێت دەبێت کەسانی ناچالاک لەسەر ئەکانتی هەموو کەسێك لە فەیسبووکدا لاببرێن.

وێنەی منداڵ و خێزانەکەت

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە بڵاوکردنەوەی وێنەی منداڵە بچووکەکەت یان ئەندامێکی خێزانەکەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یەکێکە لەو شتانەی پێویستە لێی دووربکەوێتەوە لەئێستاوە بەهۆی کاری سیحر و هەڕەشە و ناوزڕاندن.

دیاریکردنی شوێنی خوێندنی منداڵەکانت

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت دووپاتی ئەکاتەوە بڵاوکردنەوەی شوێنی خوێندنی منداڵەکەت واتا کارئاسانی بۆ دزینی منداڵەکەت لەهەر ساتێکدا.

سەرۆکی کارەکەت

بوونی بەڕێوەبەری کار لە لیستی هاوڕێکانت لە فەیسبووك ڕەنگە زیانێکی زۆری هەبێت بۆ خاوەن ئەکاونتەکە چونکە بەڕێوەبەرەکە پۆستەکانی کارمەندەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەخوێنێتەوە لەوانەیە تەنها قسەیەك ببێتە هۆی دەرکردنت لە کارەکەت.

شوێنی خۆت دیاری مەکە

ماڵپەڕی ئیندیپێندنت دووپاتی دەکاتەوە دیاریکردنی شوێنی خاوەن ئەکاونتەکە لە فەیسبووك و بەتایبەت وێنەی ماڵەوە وادەکات هەموان ناونیشانی ماڵەکە بزانن ئەمەش لەوانەیە بە دزینی ماڵەکەت کۆتایی بێت.

کاتی پشوو

ماڵپەڕی بەریتانی بڵاویکردەوە ئەو گەشتیارانەی لەکاتی پشوودا دزییان لێدەکرێت پێشووتر بڵاویان کردووەتەوە لە ئەکاونتی خۆیان کە ئەچن بۆ گەشت و خۆیان ئاشکرا کردووە بۆیە خۆیان کارئاسانییان کردووە بۆ دزیکردن لێیان.

وردەکارییەکانی کارتی بانکی 

ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی کارتی بانکی بە ڕوونی لە ئەکاونتی فەیسبووكی کەسێکدا بە هیچ شێوەیەك بیرۆکەیەکی باش نییە چونکە مەترسییەکان لێرەدا بێ کۆتایە.

دانانی وێنەی پاسپۆرت

هەمان سەرچاوە جەخت لەسەر پێویستی بڵاونەکردنەوەی وێنەیەك دەکاتەوە زانیاری لەسەر پاسپۆرتی کەسێك لە گەشتێکدا ئەنجامی داوە تیایبێت چونکە ئەوە زانیاری کەسی دەگرێتەوە ڕەنگە زیان بە خاوەن پاسپۆرتەکە بگەیەنێت.


سەرچاوەکان



75 بینین