کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی ڤایبەر

له‌لایه‌ن: - عبداللە خدر عبداللە خدر - به‌روار: 2024-03-11-22:17:00 - کۆدی بابەت: 12097
کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی ڤایبەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤایبەر یان بەرنامە و ئاپڵیکەیشنی ڤایبەر (بە عەرەبی: فایبر، بە ئینگلیزی: Viber)، کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز و گرنگی هەیە و سوودی زۆرە بۆ بەکارهێنەران.

کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ ئەوانەی ڤایبەر بەکاردەهێنن

١- دانانی سیکوێریتی (2FA) بۆ ئەکاونتەکەت کە وادەکات بە ئاسانی هاک نەکرێت:
More --> Settings --> Privacy --> 2 step verification --> Create PIN code
بکە و کۆدێک بنوسە

٢- چۆن وەرگێڕان بۆ نامەکان بکەین؟:
more --> settings --> Calls and messages --> message translation

٣- چۆنیەتی سڕینەوەى هەموو نامەکانتان بە یەکجاری:
more --> settings --> Calls and messages --> clear message History

٤- چۆن وابکەین لای هیچ کەسێک پشان نەدات کە لە خەتین یان ئۆنڵاینین؟:
more --> settings --> privacy --> online status / read receipts --> online status --> Off

٥- چۆن وابکەین لای هیچ کەسێک پیشان نەدات کە نامەکەمان خوێندۆتەوە یاخوود سەیرمان کردوە؟:
more --> settings --> privacy --> online status / read receipts --> Read Receipts --> Off

٦- چۆنیەتی نیشان نەدانى وێنەى پڕۆفایلت لاى کەسێک کە ژمارەکەتی لا نییە:
more --> settings --> privacy --> show your photo --> save to gallery /  Auto Download Media --> ئەو دوو بەشە ناچالاک بکە

٧- چۆنیەتی باک ئەپ کردنى ڤایبەر:
more --> settings --> account  --> viber backup

٨- چۆنیەتی Deactivـکردنی ڤایبەر: 
more --> settings --> account --> deactivate account

٩- چۆن وابکەین کاتێک کەسێک وێنەیەکت بۆ ئەنێرێت ڕاستەوخۆ سەیڤ بێت یان سەیڤ نەبێت: 
more --> settings --> media --> save to Gallery
سەحەکە لاببە.

١٠- چۆنیەتی گۆڕینى ڕووکارى ڤایبەر:
more --> settings --> Appearance

١١- چۆنیەتی ڕیستۆر کردنى ڤایبەرەکەت:
more --> settings --> General --> restor viber Defaults

١٢- چۆنیەتی شاردنەوەی چات:
more --> settings --> privacy --> hidden chat

١٣- چۆنیەتی دروستکردنی گرووپ چات:
chats --> بەتنێکی چات هەیە لە خوارەوە دەستە ڕاست ئەو داگرە --> new Group or community

١٤- چۆنیەتی گۆڕینى ژمارەى  ڤایبەر:
more --> settings --> account  --> change phone Number

١٥- چۆنیەتی بینینی لیستی بلۆک کراوەکان:
more --> settings --> privacy --> block list


سەرچاوەکان



417 بینین