لایەنە سوودبەخشەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-08-31-14:45:00 - کۆدی بابەت: 14471
لایەنە سوودبەخشەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (بە ئینگلیزی: The Benefits of Social Media، بە عەرەبی: فوائد التواصل الاجتماعي) بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دواییانەدا بەربڵاو بووە، بەو پێیەی ئێستا زۆر کەس لە ڕێگەی تۆڕەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەکەن.

پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر لە هەموو جیهانەوە

ئەم سایتانە توانای پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو هاوڕێ کۆنەکان دەڕەخسێنن، تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەی وڵاتیش بگوێزرێنەوە. دەکرێت گفتوگۆکان لەگەڵ خزم و هاوڕێ ناوخۆییەکانیشدا ئەنجام بدرێت جگە لەوەش ڕێگە بە ناسینی کەسانی نوێی وڵاتانی جۆراوجۆری دیکەش دەدەن.

پەیوەندی ئاسان و دەستبەجێ

پەیوەندیکردن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیاوە ئاسانتر و نەرمتر بووە لە ئامرازە تەقلیدییە کۆنەکانی پەیوەندیکردن. وەک هێڵی زەمینی یان پۆستی ئاسایی و بەم شێوەیە خەڵک دەتوانن بە سادەیی و لە ماوەیەکی کەمتردا لە ڕێگەی کۆمپیوتەر یان مۆبایلەوە پەیوەندی بکەن، لە ڕێگەی زۆرێک لە سایتە کۆمەڵایەتییەکان یان یەکێک لە بەرنامەکانی نامە کۆمەڵایەتییە بەردەستەکانەوە.

بەدەستهێنانی هەواڵ و زانیاری جۆراوجۆر لە ماوەیەکی پێوانەییدا 

پێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بازدانێکی چۆنایەتییان لە دونیای هەواڵ و زانیاریدا کردووە، لەڕێگەیەوە بۆتە زانینی هەموو ئەو ڕووداوانەی لە سەرانسەری جیهاندا ڕوودەدەن، ئەمە جگە لەوەی فێربوون دەربارەی زانیاری نوێ کە جێگەی سەرنجی کەسەکە بێت، بەجۆرێک کە دەتوانێت جۆری هەواڵ و زانیارییەکانی خۆی کە وەریدەگرێت، بەپێی خواستی خۆی دابنێت.

ئەمەش بووە هۆی نەمانی شێوازە تەقلیدییەکانی وەرگرتنی هەواڵ. وەک چاوەڕوانی سیاسەتی هەواڵ کە بەزۆری لە کاتژمێر شەش لە تەلەفزیۆنەوە پەخش دەکرێت، یان کڕینی ڕۆژنامەی بەیانی.

دابینکردنی هەلی کار لەلایەن خاوەن کارەکانەوە

کە خاوەن کارەکان و زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان یان دامەزراوە پیشەییەکان دەتوانن جار جار پەیوەندی لەگەڵ کڕیارەکانیان بکەن، جگە لە کارکردن بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان بە شێوازی جیاوازی بازاڕکردن، و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتنیان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک.

بە کردەوە زۆر خاوەن کار و کۆمپانیا هەن کە بە پلەی یەکەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کارەکانیان دادەمەزرێنن و تەنانەت ناتوانن بەبێ ئەوان کار بکەن، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ دەتوانن بەرهەمەکانیان بانگەشە بکەن و ڕیکلام بکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمپانیاکان سوودی زیاتر بەدەست بهێنن و تێچووی کەم بکەنەوە.

هاوکاری جێبەجێکردنی یاسا

سۆشیال میدیا یارمەتی ئەفسەرەکان دەدات بەدواداچوون و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە شانازی بە تاوانەکانیانەوە دەکەن بە شێوەی ئۆنلاین و ئەمەش بووەتە هۆی لێپێچینەوەیەکی زۆر و زۆرێک لەو کەسانەی تۆمەتبارکراون لە ڤیدیۆکانیدا کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە ناسێنراون.

٧٣%ی بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا دەڵێن پێیان وایە سۆشیال میدیا یارمەتیان دەدات بۆ چارەسەرکردنی تاوانەکان خێراتر، ٨٥%ی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی ئەمریکاش سۆشیال میدیا بەکاردەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە ناوخۆییەکان.

کاریگەری ئەرێنی لەسەر جیهان دروست دەکات

ماڵپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان یارمەتی بەکارهێنەران دەدەن کە گروپ دروست بکەن یان کۆببنەوە و هاوپەیمانی بەهێز دروست بکەن. ئەمەش بۆ ئەوەیە بەرگری یان داوای دۆزی دیاریکراو بکرێت و بەم شێوەیە ئەم سایتانە ڕێگە بە کەسەکە دەدەن یەکێک بێت لەو کەسانەی کە بەشدارییان کردووە لە گۆڕینی جیهان بە شێوەیەکی ئەرێنی.

یارمەتیدانی خەڵک لە دەربڕینی داهێنانەکانیان

سۆشیال میدیا کۆمەڵێک ئامرازی خۆڕایی بۆ هەموو بەکارهێنەران پێشکەش دەکات؛ بۆ ئەوەی ئەو بەکارهێنەرانەی کە پڕۆفایلی یان پۆستی داهێنەرانەیان لە سایتەکانی سۆشیال میدیادا هەیە، ڕەنگە کۆمەڵێک فۆڵۆوەری گەورەتریان هەبێت لە چاو ئەوانی تر.


سەرچاوەکان



58 بینین