OnePlus 10 Pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-16-21:11:00 - کۆدی بابەت: 13557
OnePlus 10 Pro

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە 

ئەم مۆبایلە خاوەنی شاشەیەکە لەجۆری LTPO2 Fluid Amoled بە قەبارەی 6.7 ئینج و ڕوونی +QHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز، شاشەکەی پشتگیری 1B ڕەنگ و +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1300 نیت. شاشەکەی ڕووپۆش کراوە بە Gorilla glass victus بۆ بەرگری لە شکان و شاشەکەی قەوسە. لەڕووی شاشەوە زۆر ئاست بەرز و ڕوون و ڕووناک و بەهێز و فلاگشیپە و هیچ خاڵێکی لاوازی نییە شاشەکەی.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە

چیپەکەی لە جۆری Snapdragon 8 gen 1 کە لەسەر 4nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 12ـی لەسەرە، دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ نوێترین ڤێرژن کە Android 14ـیە و هەروەها Android 15شی بۆ دێت و ساڵێک دوای Android 15 ئەپدەیتی سکوێریتیشی بۆ دێت.

لەڕووی چیپەوە زۆر چیپێکی ئاست بەرز و بەهێزە بۆ کار و باری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان زۆر نایابە و بۆ یارییە ئاساییەکان و هەموو یارییە قورسەکانیشی پێ دەکرێت، چونکە زۆر بەهێزە و هەموو کارێکی قورسی پێدەکرێت. بەڵام ئەم چیپە خاڵێکی لاوازی هەیە زوو گەرم دەبێت بۆیە ئەگەر حەزت لە زوو گەرم بوون نییە و ئاگاداربە کە زوو گەرم دەبێت.

سۆفتوێری مۆبایلەکەش یەکێکە لە تۆپ سێی باشترین سۆفتوێرەکان و زۆر بێ کێشە و نەرم و خێرا و جوان و پڕ ئۆپتیمایزە. لەڕووی ئەپدەیتەوەش ئەم مۆبایلە ئاست بەرزە بۆیە ئەگەر ئەپدەیتیشی وەستا کێشەی نابێت و تاکوو چەندین ساڵ دواتر خاونابێتەوە.

کامێرا

سێ کامێرا لە پشتەوە لەخۆدەگرێت لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی.

  • کامێرای سەرەکی 48MP کە پشتگیری OIS دەکات بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ 8MP کە 3.3X ئۆپتیکاڵ زووم و 30X دیجیتاڵ زووم دەکات و بەهەمان شێوە پشتگیری OIS دەکات.
  • کامێرای گۆشەفراوان 50MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە کامێرای پشتەوە بە 8K 24fps و 4K 120fps تۆماردەکات.
  • کامێرای سێڵفی 32MPـە.
  • ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 1080p 30fps تۆماردەکات.

لەڕووی کامێراوە باشترین کامێرای هەیە بۆ نرخی خۆی بەنوێی.

پاتری 

خاوەنی پاترییەکی 5000mAhـە و بە دوو جۆر خێرایی بارگاویکەرەوە ئەم مۆبایلە هەیە، ئەم جۆرەی بۆ هەموو جیهانە بارگاویکەرەوەی 80Wی لەگەڵە، بەڵام ئەو جۆرەی بۆ ئەمریکا دروست کراوە 65Wی لەگەڵە. ئەم جۆرەی لە کوردستان بەردەستە بەنوێی جۆرە ئەمریکیەکەیە کە 65ـی لەگەڵە و بەشێوەی وایەرلێس بەخێرایی 50W بارگاویدەبێتەوە.

بەگشتی لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە گونجاوە و شتێکی باشە

تابەتمەندییە گشتییەکان

  • کێشی 201 گرامە.
  • پشتەکەی شووشەیە و ڕووپۆش کراوە بە gorilla glass 5 بۆ بەرگری لە شکان و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە، بەگشتی بیڵدی مۆبایلە زۆر ئاست بەرزە بەتایبەت لەو نرخە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکە لە ژێر شاشەیە و یەکێکە لە باشترین پەنجەمۆرەکان.

نرخ

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ نرخی بۆ ڕامی هەشت و بیرگەی 128 داشکێنراوە بۆ 330 دۆلار.

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ئەم مۆبایلە چییە؟

خاڵە بەهێزەکان 

  • شاشەیەکی زۆر تایبەتی هەیە.
  • بارگاویکەرەوەیەکی باشی هەیە.
  • سۆفتوێرێکی زۆر باشی هەیە.
  • چیپێکی بەهێزی هەیە.
  • بیڵد کوالێتیەکی باشە.
  • دەنگی ستێریۆیە.
  • پەنجەمۆرێکی ژێر شاشەی زۆر نایاب.
  • کامێرایەکی باشە ئەگەر تەنیا مۆبایلی نوێت بوێت لەم نرخە.

خاڵە لاوازەکان

  • گەرمبوونی زۆرە بۆ یاری و کاری قورس نابێت.


سەرچاوەکان



94 بینین