مۆبایلی زنجیرە Realme 12 pro و +Realme 12 pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-06-29-17:36:00 - کۆدی بابەت: 13373
مۆبایلی زنجیرە Realme 12 pro و +Realme 12 pro

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نرخی هەردوو مۆبایلەکە لە ٢٠٢٤ بەم جۆرەیە 
 Realme 12 pro
16 / 256 --- 299 دۆلار
24 / 512 --- 359 دۆلار
Realme 12 pro+
16 / 512 --- 399 دۆلار

شاشەکەی

شاشەی هەردوو مۆبایلەکە لەجۆری AMOLEDـن بە قەبارەی 6.7 ئینج و ڕوونی +FHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەیان 120 هێرتزە. شاشەکەیان پشتگیری 1B ڕەنگ دەکەن و ڕووناکی شاشەکەیان لە کۆتا ئاست دەگاتە 950 نیتسە. لەڕووی شاشەوە شاشەیەکی زۆر جوان و خێرا و گونجاو لەخۆدەگرن و بێ کێشەن، بەڵام ڕووناکی شاشەی مۆبایلەکان بۆ ساڵی 2024 و ڕکابەرەکانی نزمە، لە ئێستادا مۆبایلی زۆر هەرزانتر هەیە کە ڕوونای شاشەکی دوو بەئەندازی ئەم مۆبایلانە ڕووناکترە، بەڵام لەڕووی جوانی و ڕوونی و خێرای زۆر نایابن

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکان 

هەردوو مۆبایلەکە کە لە پاکەت دەیشکێنیت ڕاستەوخۆ  Android 14ـیان لەسەر جێگیر کراوە، لەسەر ڕووکاری Realme UI 5.50، خاڵێکی زۆر باشە نوێترین ڤێرژنیان لەسەرە و سۆفتوێرێکی زۆر نایابیان هەیە کە خاڵێکی زۆر نایابە سۆفتوێرەکەکانیان. چیپی مۆبایلی پڕۆیەکە لە جۆری Snapdragon 6 Gen 1 کە کەلەسەر 4nm بناغەکراوە. چیپی مۆبایلی پڕۆ پڵەسەکە لەجۆری Snapdragon 7S Gen 2 کە لەسەر 4nm بناغەکراوە.

لەڕووی جیاوازی چیپەوە تەنیا ناوەکانیان جیاوازن و لەڕووی کردارەوە ئەم دوو چیپە زۆر لێک نزیکن و هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە، لەڕووی یاری و کاری قورس و گەیمینگ و ئەو بابەتانە و لە پۆبجی هەردووکیان 60fps دەدەن. جۆری پڕۆیەکە بۆ نرخی 299 دۆلار واتە بیرگەی 256ـی ئەم چیپەی بۆی دانراوە زۆر گونجاوە، بەڵام هەرگیز بۆ جۆرە 512ـەکەی کە نرخی 359 دۆلارە شایەنی کڕین نییە ئەم چیپە و خاڵێکی لاوازە بۆ ئەو نرخە.

بۆ جۆرە پڕۆ پڵەسەکەش کە نرخی 399 دۆلارە هەرگیز ئەم چیپەی بۆی دانراوە شایەنی کڕین نییە و بەهیچ جۆرێک گونجاو نییە مۆبایلێک بەو نرخە زۆرە ئەم چیپەی لەسەر بێت و خاڵێکی زۆر لاوازی مۆبایلەکەیە. ئەم چیپە تەنیا بۆ جۆری پڕۆیەکە زۆر گونجاوە ئەویش تەنیا بۆ بیرگەی 256ی کە نرخی 299 دۆلارە.


سەرچاوەکان



32 بینین