ئایا ئەگەر کەسێک کێشەیەکی تەندروستی هەبێت پێویستی بە چی پشکنینێکە؟

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-23-19:30:00 - کۆدی بابەت: 14291
ئایا ئەگەر کەسێک کێشەیەکی تەندروستی هەبێت پێویستی بە چی پشکنینێکە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاتێک کە سەردانی پزیشک دەکەیت بەزۆری ڕاستەوخۆ دوای گفتوگۆکردن داوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی تاقیگەیت لێ دەکات. بێگومان ئەمە بۆ ئەوەیە بتوانێت دەستنیشانی نەخۆشییەکەت بکات، یاخود دۆخی چارەسەرییەکە هەڵبسەنگێنێت.

گرنگترین ئەو پشکنینە پزیشکی و تاقیگەییانەی کە بۆ تووشبوون بە حاڵەتە جیاوازەکان ئەنجام دەدرێت

لەکاتی ژانی شان و مل پێویستت بە پشکنینی:
CRP, CBC,ESR, Lipid profile

لەکاتی ئازاری جومگەکان پێویستت بە پشکنینی:
CRP, RF, ASO, Uric Acid, V.D3, calcium

لەکاتی بوونی نەخۆشی تالاسیما پێویستت بە پشکنینی:
CBC, Hb Electrophoresis

لەکاتی ئارەقکردنەوەی زۆر و لەرز و تا پێویستت بە پشکنینی:
Brucella, Widal

لەکاتی وشکبوونی دەم پێویستت بە پشکنینی:
HbaIC

لەکاتی تێکچوونی کاتی سووڕی مانگانە پێویستت بە پشکنینی:
LH, FSH, Prolactin، Progesterone

لەکاتی سکچوونی بەردەوام و درێژخایەن پێویستت بە پشکنینی:
Na, K, Chloride

لەکاتی شیرهاتن لە مەمک لە خانمان پێویستت بە پشکنینی:
Prolactin

لەکاتی قەڵەوبوون و بەرزبوونەوەی کێشی لەناکاو پێویستت بە پشکنینی:
T3,T4,TSH

لەکاتی لاوازبوون و کێش دابەزین پێویستت بە پشکنینی:
HbaIC, T3,T4, TSH

لەکاتی زووماندووبوون و بێهێزی پێویستت بە پشکنینی: 
CBC, S.Ferritin, T3, T4, TSH

لەکاتی ئازاری بەشی سەرەوەی سینگ پێویستت بە پشکنینی:
CRP, CBC, ESR, LDH

لەکاتی تەنگەنەفەسی پێویستت بە پشکنینی:
T3,T4,TSH

لەکاتی بارچوونی منداڵ پێویستت بە پشکنینی:
Toxo, Rubella, CMV Chlamedia

لەکاتی گەرمبوونی پێیەکان پێویستت بە پشکنینی:
ESR, CRP, HbA1c

لەکاتی دەرکەوتنی زیپکە پێویستت بە پشکنینی:
CBC, GOT, GPT, Cholesterol, Triglyceride

لەکاتی دەرکەوتنی مووی زیادە لە خانمان پێویستت بە پشکنینی:
Prolactin, Testesterone

لەکاتی ئارەقکردنەوەی زۆر پێویستت بە پشکنینی:
T3,T4,TSH

لەکاتی حاڵەتەکانی جەڵتە پێویستت بە پشکنینی:
CkMB, Throponin

لەکاتی ژانەسەر پێویستت بە پشکنینی:
CRP, CBC,ESR, Lipid profile

لەکاتی هەستیاری پێویستت بە پشکنینی:
CBC, IgE, Liver FT

لەکاتی ئازاری گورچیلەکان پێویستت بە پشکنینی:
GUE, B.Urea, creatinine

لەکاتی نەخۆشی ڕۆماتیزم پێویستت بە پشکنینی:
ESR, ANA, DSANA

لەکاتی حاڵەتەکانی شیبوونەوەی خوێن پێویستت بە پشکنینی: 
PT,PTT, INR

لەکاتی خەستبوونەوەی خوێن پێویستت بە پشکنینی:
D-Dimer

لەکاتی کێشەکانی کەمخوێنی پێویستت بە پشکنینی:
CBC, S.Ferritin, V.B12

لەکاتی تووشبوون بە کێشەکانی پرۆستات لە پیاوان پێویستت بە پشکنینی:
PSA (Total & Free)

لەکاتی هەڵوەرینی قژ پێویستت بە پشکنینی:
CBC, Zinc, S.Ferritin, V.D3, V.B12, Iron

لەکاتی تووشبوون بە لەوزەتین پێویستت بە پشکنینی:
CBC, ESR, ASO, CRP

لەکاتی ئازاری گەدە پێویستت بە پشکنینی:
H. Pylori,GSE


سەرچاوەکان



76 بینین