نەخۆشی ڕۆماتیزم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-13:29:00 - کۆدی بابەت: 1208
نەخۆشی ڕۆماتیزم

ناوه‌ڕۆك

نە‌خۆشی ڕۆماتیزم

خە‌ندان بە‌ ئامانجی پێدانی زانیاری دروست بە‌ وە‌رگرانی، ھە‌ماھە‌نگی  لە‌گە‌ڵ چە‌ندین دكتۆری پسپۆر لە‌ بوارە‌ جیاوازە‌كاندا دە‌كات، لە‌م چوارچێوە‌یە‌، «دكتۆر سۆران محە‌مە‌د غە‌ریب» پسپۆری نە‌خۆشیە‌كانی ڕۆماتیزم و ئێسك و جومگە‌ تایبە‌ت بە‌ خە‌ندان ئە‌م زانیاریانە‌ی لە‌سە‌ر نە‌خۆشی ڕۆماتیزم نووسیوە‌.
نە‌خۆشی رۆماتیزم بریتیە‌ لە‌ ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی جومگە‌، بە‌ شێوە‌یە‌كی سە‌رە‌كی تووشی جومگە‌ بچوكە‌كانی دە‌ست و قاچ دە‌بێت، ئە‌م نە‌خۆشیە‌ تووشی ھە‌زاران خە‌ڵك دە‌بێت لە‌سە‌رانسە‌ری جیھاندا، كاردە‌كاتە‌ سە‌ر دیوە‌ی ناوپۆشی جومگە‌كان و ئازار و ھە‌ڵئاوسان لە‌ جومگە‌كە‌دا دروست دە‌كات، دوای تێپە‌ڕبوونی چە‌ندین ساڵ دە‌بێتە‌ ھۆی تێكچونی شێوە‌ی جومگە‌كە‌.

نیشانە‌كانی نە‌خۆشی ڕۆماتیزم

١- ئازاری جومگە‌كان لە‌كاتی جوڵاندندا.

٢- ڕە‌قبوونی جومگە‌كان.

٣- نە‌مانی جوڵە‌ی جومگە‌ی تووشبوو، بە‌شێوە‌ی ئاسایی پێشوی خۆی.

٤- دروستبوونی ھە‌ڵئاوسانێك لە‌ژێر پێستە‌وە‌، بە‌ تایبە‌تی لە‌ قۆڵدا كە‌ پێدە‌وترێت «گرێی ڕۆماتیزمی».

٥- خە‌مۆكی، تا، دابە‌زینی كێش.

نە‌خۆشی ڕۆماتیزم لە‌سە‌رە‌تادا تووشی جومگە‌ بچوكە‌كانی دە‌ست و قاچ دە‌بێت، بە‌ڵام لە‌گە‌ڵ بە‌ردە‌وامبوونی نە‌خۆشیە‌كە‌ و تێپە‌ڕبوونی كات، كاردە‌كاتە‌ سە‌ر جومگە‌كانی (ئانیشك، شان، ئە‌ژنۆ، سمت یان حە‌وز، جومگە‌ی پاژنە‌ی پێ).


سەرچاوەکان



3932 بینین