چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەکارهێنانی دەرمان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:11:00 - کۆدی بابەت: 14319
چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەکارهێنانی دەرمان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەرمان بۆ چارەسەرى نەخۆشییە بەڵام ئەگەر بێت و هەڵە بەکاربێت نەک سوودی نابێت بەڵکو ئەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستەت و لێکەوەی تەندروستی خراپ دروست دەبێت.

چەند شێوازێکی دروست بۆ بەکارهێنانی دەرمان

  • دەرمان بۆ ماوەى چەند ڕۆژ نووسراوە پێویستە ئەوەندە ڕۆژە بەکاریبهێنیت، نەک دوای ئەوەی چاکبوویتەوە خێرا وازى لێبهێنیت، چونکە هەندێکجار دواى چەند ڕۆژێک نیشانەکانى هەوکردن کەم دەبنەوە، بەڵام دەستبەردارى دەرمانەکە ببیت زۆر بەهێزتر پەرەدەسێنێتەوە.
  • بەکارهێنانی یارمەتیدەر لەگەڵ دەرماندا گرنگە، بۆ نموونە کاتێک دەرمانێکی خوێن یاخود ماددەی ئاسن بەکاردێنیت خواردنی ئەو خۆراکانەی  Vit c تێدایە  یارمەتی زووتر هەڵمژینی دەرمانەکە ئەدات.
  • ئەو بەشەى شرووب کە دەمێنێتەوە، هەڵی مەگرە فڕێی بدە.
  • خواردنی حەب و کپسول بێ ئاو ناخورێت چونکە سەرى گەدە گیراوە، بەم جۆرەش لە سوورێنچکدا دەمێنێتەوە و ئازارى سوورێنچک دەدات، پاشان هەوڵبدە پەرداخێکی تەواو ئاوى بەسەردا بکەیت، نەک هەر قومێک ئاوی کەم بخوێتەوە.
  • حەب یان کەپسوول ورد مەکە یاخود مەیشکێنە  تەنها ئەگەر بەو جۆرە ڕێنمایی کرابیت، چونکە بەشێوەیەک ڕووپۆش کراون تا ترشێتی گەدە کاریان تێنەکات.
  • چارەسەرەکە لە هەمان کاتی ڕۆژەکان بخۆ، بۆ نموونە هەموو شەوێک لە کاتژمێر 8 شەو بیخۆ.
  • بە شێوەیەکی گشتی دەبێت لەسەر گەدەى بەتاڵ بەشێک لە دەرمانەکان بخورێت، یان کاتژمێرێک پێش خواردن یاخود دوو کاتژمیر دواتر، ژمارەیەکی کەمی دەرمانەکان لەمەبەدەرن.
  • هەندێک دەرمان هەن دەرمانی تر لەگەڵیان بەکارنایەت، بەتایبەت دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ و تەنگەنەفەسی، بۆیە ئەگەر لەسەر ئەو حەبانە بوویت، بە هیچ جۆرێک بێ ڕێنماییی پزیشکی دەرمانی تر بەکار مەهێنە.
  • دەرمانەکە بەپێی ژەمەکان مەیخۆ، بۆ نموونە کە دەڵێت ڕۆژى سێ جار واتە هەشت کاتژمێر جارێک بیخۆ.


سەرچاوەکان



54 بینین