کۆلیسترۆڵ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-06:20:00 - کۆدی بابەت: 3145
کۆلیسترۆڵ

ناوه‌ڕۆك

کۆلیسترۆڵ


کۆلیسترۆڵ ماددەیەکی نەرم و چەوری دارە کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ئەندامەکانی مرۆڤدا بەرهەم دێ (٪٨٠ی لە جەرگدا) بەرهەمدێت. کۆلیسترۆڵ لە پێکهێنان و ساخکردنەوەی پەردەکانی خانە (خانەکان- cells)، بەرهەم هێنانی هۆرمۆنەکانی ئیسترۆییدی وەک: هۆرمۆنەکانی ئستڕۆژین و تێستێستڕۆن هەروەها ئەسیدی زیلک، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێرێ، ڕێژەی بەرهەم ‌هێنانی ڕۆژانەی کۆلیسترۆڵ لە لەشی مرۆڤدا یەک گرام و ڕێژەی پێداویستی رۆژانەی لەش ٠،٣ گرامە، نەگۆڕی ئاسایی کۆلیسترۆڵی خوێن ١٥٠ یا ٢٠٠ میلی گرام لە دیسی لیتردایە.
کۆلیسترۆڵ بە تەنیای ناتوانێ لە نێو لەشدا بگەڕێت و پێویستی بە تێكەڵبوون لەگەڵ پرۆتین و بەرهەم هێنانی "لیپۆپرۆتین"دا هەیە، لیپپۆرۆتین هەڵگر و گوێزەرەوەی کۆلیسترۆڵە. کۆلیسترۆڵ و چەشنێکی تری چەوری خوێن بە ناوی تریگڵیسرید لە ناوەندی لیپپۆرۆتێین جێگیر دەبن و پرۆتین و فۆسڤۆلیپیدیش لە دەرەوە دایان دەپۆشن. بەرچاوترین لیپۆپرتۆتینەکانی لەش بریتین لە :
لیپۆپرۆتین بە چڕی کەمەوە (Low Density Lipoprotein(LDL)) .
لیپۆپرۆتین بە چڕی زۆرەوە (High Density Lipoprotein(HDL)) .
جیاوازی لیپۆپرۆتینەکان لە نیسبەتی کۆلیسترۆڵ و تریگڵیسیرید دایە، زۆربوونی ڕێژەی لیپۆپرۆتیب ڤو چڕی کەمەوە (LDL) لە خوێن و نیشتنی لە ڕەگەکاندا یەکێک لە هۆیەکانی سەرەکی تەسک بوونی رەگەکانی کرۆنیری دڵە، بەرزبوونی ڕادەی (LDL) ی خوێن (١٦٠ میلی گرام و زیاتر) نیشانەی بەرز بوونی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە  وەک "کۆلیسترۆڵی خراپ " دەناسرێ، ڕادەی دڵخوازی (LDL)ی خوێن ١٠٠ میلی گرام لە دیسی لیتردایە.
لیپۆپرۆتین بە چری زۆرەوە (HDL) هەڵگری سێ یەک و یان چوار یەکی کۆلیسترۆڵە و زۆر بوونی ئەم چەشنە کۆلیسترۆڵە (زیاتر لە ٤٠ و تایبەت ٦٠ میلی گرام لە دیسی لیتردا ) مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و دەمار کەم داکاتەوە و وەک "کۆلیسترۆڵی باش " داناسرێ. لە (HDL) نیسبەتی ڕادەی پرۆتینەکان زیاتر لە کۆلیسترۆڵ و تریگڵیسیریدە، (HDL) هۆی دەرکێشان و دوور کەوتنەوەی کۆلیسترۆڵی نێو خانەکان و دیواری ڕەگ و بردنی ئاوە بۆ نێو جگەر، کۆلیسترۆل لە جەرگدا دەبێتە ئەسیدی زیلەک و لە کیسەی زیلەکدا عەمبار دەکرێ تا لە هاڕینی خواردەمانییەکاندا بەشداری بکات. تریگڵیسیرید چەشنێکی تری چەورییە کە لە جەرگ و تانی چەوری بەرهەم دێ، ڕێژەی دڵخوازی تریگلیسیردی خوێن ١٥٠ میلی گرام لە دیسی لیتردایە، لەو کەسانەی کە ڕێژەی تریگڵیسیریدی خوێنیان بەرزە ، لەوە دەچێ ڕێژەی کۆلیسترۆڵی گشتی  و (LDL)ی خوێنیانیش لە سەرەوە  بێت و (HDL) یان کەمتر لە ڕێژەی ئاسای بێت .

ئەم فاکتەرانە ڕۆڵێکی بنەڕەتیان لە بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێندا هەیە.
• چالاک نەبوون. 
قەڵەوی.
• خواردنی رۆژانە، گۆشتی سوور ، هێلکە ، گۆشتی مریشک و چەوری شیر هۆی چوونە سەرێی کۆلیسترۆڵی خوێنن.
• جگەرە کێشان تا ١٥ لە سەد ڕادەی کۆلیسترۆڵی باش دەهێنێتە خوارێ .

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆلی خوێن
لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە، تا ئەو کاتەی کە ئەستوور و ڕەق بوونی ڕەگەکانی کرۆنێری دڵ نەبێتە هۆی تەسک بوونیان، نیشانەیەکی تایبەتی نابیندرێ. تەسک بوونی ڕەگەکانی کرۆنێری دڵ هۆی سەرەکی سینگ ئێشە و جەڵدەی دڵە.


سەرچاوەکان



1622 بینین