هەنجیری دڕکاوی زەوی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-15-03:11:00 - کۆدی بابەت: 4520
هەنجیری دڕکاوی زەوی

ناوه‌ڕۆك

مێژووی هەنجیری دڕکاوی زەوی

بریتییە لە یەکێک لە کۆنترین ئەو ڕووەکانەی کەوا ئادەمیزاد ناسیوویەتی و چاندوویەتی، فیرعەونەکان ناسیوویانە و لەسەر دیوارکان وێنەیان کێشاوە و بە خەتی هیرۆگلۆفی لەسەریان نوسیووە، هەر لەوانیشەوە عەرەب وەریان گرتووە و چاندوویانە، دوایی ئەغریق و یۆنانیەکانیش چاندوویانە لەو کاتەی وڵاتەکەیان لە پێشەنگدابووە، ئەو ڕووەکە گەیشتە بەریتانیا لە سەدەی شازدەهەم وەک سەوزە بۆ خواردن و لەگەڵ چێشتیش تیکەڵ کراوە و زۆر جاریش بۆ جوانی ناوماڵ بە کار‌هێنراوە، بۆ خواردنیش بە هەموو شێوەیەک بەکاردێت بە خاوی، کوڵاوی، برژاوی، سورەوەکراوی، لە هەندێک وڵاتیشدا وشک دەکرێتەوە و وەک شۆربا بەکاردێت.

سوودەکانی بەکارهێنانی هەنجیری دڕکاوی زەوی

  1. بەسەری ئەو دڕکە زەوییە دەڵێن دڵ گوایە بۆ زیادکردنی ئارەزوو (شەهوە)ـی جنسی باشە، بەڵام بە شێوەیەکی زانستی ئەمە نەسەلمێنراوە.
  2. سوودی بۆ دڵ هەیە چونکە ئاستی کولیسترۆڵ دادەبەزێت لەناو خوێن، لە ساڵی ١٩٤٠ دەرمانێکی لێ دروست کرا بەناوی (سینارا-Cynara) بۆ ئەم مەبەستە.
  3. دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن.
  4. زیادکردنی دروست کردن و ڕژاندنی شلەی زەراو لەناو جگەردا.
  5. کاریگەری لەسەر زیادکردنی بڕی میزکردن.
  6. وا دەکات جگەر کۆلیسترۆڵ کەم دروست بکات.
  7. وا دەکات گورچیلە کۆریسترۆڵ زیاد دەرهاوێژێتە دەرەوەی لەش.
  8. لێکۆڵینەوەیەکی تر کراوە کەوا تیایدا ٥٥٠ نەخۆش بەشداربوون هەریەکەیان ١.٥ گرام لە دەرمانێک وەردەگرێت کە لە گەڵای ئەم ڕووەکە دروست کرابوو، بینیان ئاستی چەوریان بە گشتی زۆر باش دابەزیووە، بە تایبەتی چەوری سیانی (Triglyceride) لە ماوەی ٦هەفتە، لە لێکۆڵینەوەیەکی تردا دەرکەوتووە کەوا ئەم ڕووەکە ئاستی چەوری خەستی بەرز (HDL) زیاد دەکات کە چەورییەکی ناش و دژی جەڵدتەی دڵە.
  9. چالاکی جگەر زیاد دەکات تاوەکو بەرگەی نەخۆشی زەردووی بگرێت، و هانی زیاد ڕژانی شلەی زەرداو دەدات بۆ ناو ڕیخۆڵە.
  10. بەکاردێت نۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم و جومگەکان و بەرگری لە ڕەقبوونیان دەکات لە بەکالیسیۆم بوون (Calacification).
  11. هاوکارە بۆ چارەسەری نەخۆشی میز گیران.
  12. چارەسەری نەخۆشی زیادە هەستیاری پێست.
  13. چارەسەری نەخۆشی رەقبوونی بۆریەکانی خوێن و نەخۆشی لەرزە (Parkinson) دەکات.
  14. دەوڵەمەندی ئەم ڕووەکە لە ڤیتامینی(A-B) و کانزاکانی وەک فۆسفۆر و مەگنیسیۆم وادەکات کار و چالاکی دەماخ و مێشک زیاد بکات و چڕی بیرکردنەوەش قوڵتر بکات و توانای لەبەرکردن زیاد دەکات.
  15. تاوانیەکی چاک بە لەش دەبەخشێت لە کاتی ڕێجیم کردن ئەویش بەهۆی جۆرێک لە نیشاستەی (Inolyins- ئینۆلین) کە دەگۆڕێت بۆ شەکری (لیڤیلۆز-Levilose).
  16. هاوکاری هەرس کردن دەدات بە زیاد کردنی ترشی گەدە و بژوبا لە ڕیخۆڵە لا دەبات.
  17. هاوکارە بۆ لابردنی بۆنی بن باڵ و بۆنی ئارەقە بەهۆی بەکارهێنانی وەک کرێم یان بەهۆی خواردنی.
  18. هاوکارە بۆ چارەسەری نەخۆشی ڕێوی (داء الثعلبة) بە بەکارهێنانی کرێم و خواردنی.
  19. دژی شێرپەنجەیە لە ڕێگەی چالاک کردنی جگەر و بەرگری لەش.


سەرچاوەکان



596 بینین