سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی

له‌لایه‌ن: - محمد حیكمه‌ت - به‌روار: 2020-06-17-18:09:00 - کۆدی بابەت: 162
سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی

ناوه‌ڕۆك

پێگه‌شتنی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی

ناوی تەواوی ( سەڵاحەدین نەجمەدین ئەیوب )ە ، لە ساڵی 1137ز لە خێزانێکی ناوداری کورد لە شاری ( تکریت ) لە عێراق لەدایکبووە.
دوای لەدایکبوونی ، سەڵاحەدینی ئەیوبی و خێزانەکەی لە شاری تکریتەوە بەرەو شاری حەلەب لە سوریا دواتریش بەرەو شارەکانی دیمەشق و بەعەلبەک کۆچ دەکەن.
سەڵاحەدینی ئەیوبی تەمەنی منداڵی لە شام بەسەربردووە و هەر لەوێشدا فێری زانستە ئاینی و سەربازیەکان بووە.


ڕوبەڕوبونەوەی سەڵاحەدین بەرامبەر خاچپەرستان

دوای کۆچی دوای ( نورالدین زەنکی ) ، سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕوودەکاتە شاری دیمەشق و لەوێوە دەسەڵاتی خۆی بەسەر ناوچەکانی موسڵ و حەلەبدا لە نێوان ساڵانی 1176 و 1186 دا دەچەسپێنێت .
سەڵاحەدینی ئەیوبی لەساڵی 1178 دا ڕێکەوتننامەیەکی ئاشتی لەگەڵ خاچپەرستان مۆر کرد، ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کە بەتەواوەتی دەسەڵاتی خۆی بەسەر شامدا بسەپێنێت و سوپاکەی بەهێزبکاتەوە دوای ئەو جەنگانەی کردبوی و ئەو لاوازییەی ڕوی کردبوویە سوپاکە.
بەڵام دواترلە ساڵی 1179 هێرشەکانی بۆسەر خاچپەرستان دەسپێکردەوە، ئەم کارەش بووەهۆی توڕەبوونی خاچپەرستەکان و لە بەرامبەردا دەستیانکرد بە هەڕەشە خستنەسەر ڕیگەی بازرگانی ئیسلامی و ڕێگەی قافڵەی حەج، هەروەها بونە مایەی هەڕەشە بۆ سەر هەردوو شاری مەککە پیرۆز و مەدینەی پیرۆز، کە لە ئەنجامدا هەڵسان بە تاڵانبردنی قافڵەیەکی حەج لە ساڵی 1185دا.
لەئەنجامدا سەڵاحەدینی ئەیوبی هەستا بە لەناوبردنیان و تێکشکاندنیان لە یەکێک لە جەنگە گرنگەکاندا بە ناوی جەنگی ( حطین ) .

دەستکەوتەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی

سەڵاحەدینی ئەیوبی کە لە سەدەی دوازدەدا ژیاوە  بە یەکێک لە سەرکردە ناودارەکانی مێژوی موسوڵمانان دادەنرێت و بەیەکێک لەو سەرکردە ناودارانە دادەنرێت کە چەندین دەسکەوتی گرنگی لە مێژوی موسوڵماناندا تۆمارکردووە کە بووەتە هۆی تۆمارکردنی ناوی بە یەکێک لە سەرکردە ناودارەکانی  موسوڵمانان لە مێژوی ئسلامی و ڕۆژئاوادا، لەپاڵ ئازادکردنی شاری ( قودس ) کە بەیەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی ئەژمێردرێت، چەندین دەستکەوتی گرنگی تری بەدەست هێناوە لەوانەش یەکخستن و پێکەوە بەستنی  ناوچەکانی میسڕ و شام بووە. بەڵام گرنگترین دەستکەوت لە ژیانی سەڵاحەدینی ئەیوبی سەرکەوتنی بووە  لە جەنگی ( حطین )، کە هەر ئەمەش بویە هۆی ئاسانکردنی ڕزگارکردنی شارەکانی قودس و طرابلوس و ئەنطاکیا.

کۆچی دوای سەڵاحەدینی ئەیوبی

سەرکردەی گەورە و ناودار (سەڵاحەدینی ئەیوبی ) دوای ئەنجامدانی ئەو هەموو ململانێ و جەنگە لە ژیانیدا لە کۆتایدا لە ساڵی 1193بەهۆی نەخۆشی  کۆچی دوای دەکات .
 سەڵاحەدینی ئەیوبی دوای کۆچی دوای سەروەتێکی وای بەجێنەهێشت کە تەنانەت بەشی کفن کردن و ناشتنیی بکات، بەڵام لەنێوماندا سەروەتێکی بەجێهێشت کەبریتی بوو لە ڕۆحیەتێکی ئیسلامی گەورە.
دوای سەڵاحەدینی ئەیوبی خێزانەکەی بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتەکەی و ئەو ناوچانەی لە ژێردەستیدا بوون تاوەکو دامەزراندنی دەوڵەتی ( مەمالیک ) لە ساڵی 1250ز دا 


سەرچاوەکان



8838 بینین