قازی محەمەد

له‌لایه‌ن: - ئه‌یوب محمد - به‌روار: 2020-06-16-14:03:00 - کۆدی بابەت: 144
قازی محەمەد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

قازى محەمەد سەرۆکى کۆمارى مەهاباد بووە، کە کوردەکان لەساڵى 1946 لە کوردستانى خۆرهەڵات ڕایانگەیاند وپایتەختەکەى مەهاباد بوو.

لەدایکبوون

قازى محەمەد لەساڵى 1901 لە شارى مەهاباد لەدایکبووە، باوکى بەهەمان شیوە قازى بووە وناوى "عەلى کوڕى قاسمى کوڕى میرزا ئەحمەد" بووە، دایکى موکریانى بوو، یەکێک بووە لە خانمى خانەدانە ناوبانگەکانى ئەو ناوچەیە بە ناوى "فەیزوڵا بەگ" ەوە.

 

کەسایەتى

قازى محەمەد یەکێکە لە هەرە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانى کوردستان، ئەو خاوەن ڕۆشنبیرییەکى فراوان بووە بەهۆى ئەوەى کەلە زانستەکانى شەریعەت وفیقهى ئیسلامى وئاییندا شارەزابوو، لەپاڵ زمانى کوردیدا کە زمانى دایک بووە هەرسێ زمانى فارسی و تورکى و فەرەنسی بەباشی زانیوە، هەروەها شارەزایی لەهەردوو زمانى ئینگلیزى وڕوسیدا هەبووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کەسایەتییەکى سادەى هەبووە، بەشیوەیەک کە خۆشەویستى لەدڵى هەموو ئەو کەسانەدابووە کە پێی گەیشتوون وهەروەها بەردەوام داکۆکیکارى مافی نەتەوەیی نەتەوەى کورد بووە، لەگەل ئەوەدا کە قازى محەمەد لە خێزانیکى خانەدان بووە بەڵام هەرگیز لە ئازار و مەینەتییەکانى میللەتەکەى دانەبڕاوە، بەڵکو بەردەوام پەیوەندییەکى پتەوى لەگەڵ خەڵکە هەژار ونەدارانى میللەتەکەیدا هەبووە، هەروەها هەوڵى داوە کە کێشەکانیان چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕیگاى گوێگرتن لە داخوازى و پرسیارە ئایینى و شەرعییەکانیانەوە. لەهەمانکاتدا هەوڵى بڵاوکردنەوەى زانست وخوێندنى دەدا لەنیو میللەتەکەیدا بۆ ئەوەى بتوانن ڕووبەڕووى زۆر وستەمى داگیرکەران ببنەوە، لەم ڕووەوە تەنیا گرنگى بە ناوچەى مەهاباد نەدەدا، بەڵکو خەمى تەواوى ناوچە کوردییەکانى هەڵگرتبوو. بەهۆى نزیکى شارى مەهاباد لە سنورى یەکێتیی سۆڤییەتەوە، قازى محەمەد هەوڵیداوە کە پەیوەندییەکى بەهێز لەگەڵ سۆڤییەتدا دروست بکات، چونکە پێی وابوو کە گەلانى ئەو وڵاتە ئازادى خۆیان بەدەست هیناوە.

 

چالاکى سیاسی

لەسەرەتاى سییەکاندا قازى محەمەد بوو بەئەندامى پارتى خۆیبوون، کەلە ساڵى 1927 بە یارمەتى ئیحسان نورى پاشا داواى سەربەخۆیی کرد لە کوردستانى باکور، لەسالى 1944 کۆمەلەى ژیانەوەى کورد دروست بوو، ئەم کۆمەڵەیە سەرەتاى دروست بوونى پارتى دیموکراتى کوردستانى ئێران بوو کە دواتر قازى محەمەد بوو بەسەرۆکى، بەرنامەى ئەم پارتە لەسێ خالى سەرەکیدا کۆکرابۆوە کە بریتى بوو لە ئازادى بۆ ئێران، خودموختارى بۆ کوردستان، پیکەوەژیانى برایانە لەگەڵ نەتەوەکانى فارس و ئازەرى و تەواوى نەتەوەکانى دیکەى ئێران.

 

لە 1945/12/16 دا قازى محەمەد لە گۆرەپانى چوارچرا لە شارى مەهاباد جیابوونەوەى ناوچەى مورکیانى لە حکومەتى تاران ڕاگەیاند وهەروەها ئاڵاى ئێرانیان لەسەر باڵەخانەى قوتابخانەکان و فەرمانگاکان داگرت.

 

لە 1946/1/22 کۆمارى مەهابادى ڕاگەیاند، ئەو کاتەدا ناوچەکە بە بارودۆخێکى ئاڵوزدا تێدەپەرى، دواتر لەلایەن جەماوەرەوە قازى محەمەد وەک سەرۆک کۆمارى مەهاباد هەڵبژێردرا وەکو یەکەمین سەرۆک کۆمارى کوردستان ولە بۆنەیەکى شکۆمەندانەدا ئاڵاى کوردستانیان هەڵکرد کەلەهەرسی رەنگى سوور وزەرد وسەوز پێک هاتبوو.

 

بەهۆى گۆڕانکارییە سیاسی وئابورى وکۆمەلایەتییە ناوخۆیی ودەرەکییەکانەوە، لەتەمەنیکى کورتدا کۆمارى مەهاباد هەرەسی هینا، ئەوەش بەهۆى پلانگێڕى بەریتانیا وئەمریکا وئێرانەوە بوو، دواتر لە دادگاییەکى کارتۆنیدا بڕیارى لەسێدارەدان بۆ قازى محەمەد و هاوڕیکانى دەرکرا.

 

کۆچى دوایی

قازى محەمەد لە 31 ى ئازارى 1947 لەلایەن ئێرانەوە لە گۆرەپانى چوارچرا لەسیدارەدرا، بەلەسێدرارەدانى ئەم سەرکردەیە، خەباتى ڕزگاریخوازى کورد قۆناغێکى تێپەڕاند، هەرچەندە سەرکردەکە لەسێدارەدرا بەڵام بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى بەردەوام بوو.


سەرچاوەکان



7603 بینین