ناوهڕۆك
هه‌نگوین
هه‌نگوین به‌رهه‌مێكی سروشتیه كه بۆ زۆر مه‌به‌ستی جیاواز به كاردێت وه‌ك خۆراك و ده‌رمان و جوانكاری ، هه‌نگوین له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وه به‌رهه‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی شیله‌ی كرۆكی ئه‌و گوڵانه‌ی خاوه‌ن شیله‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌نگوین له زیاتر له 200 پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت ، مێژووی به‌كارهێنانی هه‌نگوین كۆنه و له دێر زه‌مانه‌وه بۆمه‌به‌ستی جیاواز به‌كاردێت .
كاریگه‌رییه‌كانی خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین
ڕوونبوونه‌وه‌ی پێست
تایبه‌تمه‌ندی دژهباكتریایی هه‌نگوین یارمه‌تییه‌كی زۆری ڕوونبوونه‌وه‌و شه‌قبوونی پێست ده‌دات.
دابه‌زاندنی كێش
هه‌نگوین ده‌بێته هۆی میتابوڵیزمی جه‌سته‌و له‌ئاكامدا یارمه‌تییه‌كی باشی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات.
دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن
خواردنی ڕۆژانه‌ی هه‌نگوین كاریگه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر ڕێژه‌ی ئهنتیئۆكسیدانی ناو جه‌سته‌و دژایه‌تی چه‌وری زیاده‌ی خوێن ده‌كات.
به‌هێزكردنی دڵ
تۆژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه كه ئه‌نتی ئۆكسیدانی ناو هه‌نگوین ڕێگری ده‌كات له لاوازی و ناسكبوونهوهی ده‌ماره‌كان.
به‌هێزكردنی زاكیره
هه‌نگوین تایبه‌تمه‌ندی دژه سترێسی هه‌یه‌و ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری ئه‌نتی ئۆكسیدانی خانه‌كان، ببێته هۆی به‌هێزبوونی زاكیره.
خه‌وێكی ئاسووده
شه‌كری ناو هه‌نگوین ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتونین. ئه‌و هۆڕمۆنه ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی مێلاتۆنین و خه‌وێكی ئاسان و ئاسووده بۆ كه‌سه‌كه ده‌هێنێت.