چیرۆكی مشك و شێره‌كه‌

له‌لایه‌ن: بنار ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2019-09-09-17:47:00 - کۆدی بابەت: 47
چیرۆكی مشك و شێره‌كه‌

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکێکى خۆشتان بۆ دەگێڕینەوە کە گرنگى وەفا و یارمەتیدانمان فێردەکات

شێرى پادشاى دارستان لە بێشەکەى خۆیدا نوستبوو، بەڵام لە ناکاو بەخەبەر هات بەهۆى ئەوەى مشکێک کەوتە سەر یەکێک لە پێیەکانى. مشکەکەى گرت و بە گاڵتە پێکردنەوە پێى وت " مەگەر نازانیت کە پادشاى دارستان نوستوە ؟ چۆن دەوێریت بچیتە بێشەکەیەوە ؟ چۆن یارى ئەکەیت و ڕائەبوێرى و ناشترسیت ؟ " ، مشکەکە دەرکى بەوەکرد کە تازە چارەنوسى مردنە ، بۆیە بۆ ئەوەى بەرگرى لە خۆى بکات وتى : " گەورەم سەرۆکى بەڕێز ، من دەزانم تۆ چەند بەهێزیت . من مشکیکى زۆر بچوکم لە بەرامبەر هێز و دەسەڵاتى جەنابتان . سەرۆکێکى گەورە لە ئاستى ئەوەدا نیە کە مشکێکى بچوکى لاواز بکوژێت . من نابمە ژەمێکى باش بۆ تۆ ، بەڵکو تۆ شایانى ئەوەیت کە مرۆڤێک یا گورگێکى قەڵەو یان ڕێویەک بخۆیت ، داوات لێدەکەم لەبەر گەورەییت بەرم بدەیت ".

بە توڕەییەوە وتى " بۆچى وازت لێبهینم لە کاتێکدا منت لەخەو هەستاند؟ مردن کەمترین سزایە بۆ تۆ ... تا ببێتە پەند بۆ براکانیشت ! " مشکەکە بەگریانەوە وتى " پادشاى گەورەم هەموو ئاگادارى گەورەییى تۆن و دەزانن کە بچوکى من بە گەورەیى تۆ بەراورد ناکرێت من زۆر بچوک و لاوازم . بەزەیت پێمدا بێتەوە و ئەمجارە وازم لێبهێنە . وە بزانە گەورەم ڕەنگە تۆش پێویستیت بە من بێت ! " شێرەکە بە پێکەنینەوە و بە گاڵتە پێکردنەوە وتى : " من پێویستم پێتە ئادەى چۆن یارمەتیم دەدەیت ؟" مشکەکە زۆر شڵەژا ، بەڵام  وتى : " گەورەم پادشاى بەڕێز ، وازم لێبهێنە و دلنیابە ڕۆژێک پێویستیت بە لاوازى من دەبێت " شێرەکە مشکەکەى فڕێداو وتى " با ببینین چۆن پادشاى دارستان پێویستى بە گیاندارێکى وەک تۆ دەبێت " .

مشکەکە ڕایکرد و دەیگوت : سوپاس پادشاى گەورەم ، ئەگەر پیویستیت پێمبوو یەک نەڕە بکە و من لە خزمەتدا دەبم .

دواى چەند ڕۆژیکى کەم شێرەکە کەوتە ژێر تۆڕى ڕاوچیەکى لێهاتوو ، وە بە توندى نەڕاندى .

هەموو گیاندارانى وشکانى لە ترسا پەشۆکابوون ، بەڵام مشکەکە هەر کە گوێى لە نەڕەى شێرەکە بوو خێرا بەرەو دەنگەکە چوو .

کاتێک کە گیاندارەکانى تر ئەمەیان بینی پرسیاریان لە مشکەکە کرد دەربارەى هۆکارى ڕاکردنەکەى بەرەو لاى دەنگى شێرەکە، ئەویش پێى وتن " ئەڕۆم تا بەرامبەر بەڵێنەکەم بەوەفا بم" مشکەکە ڕۆیشت بۆ لاى شێرەکە و بینی لە تۆڕەکەدا بەند بوە . مشکەکە دەستى کرد بە قرتاندنى تۆڕەکە بە هەموو توانایەکیەوە لەگەل ئەوەى ئەو کارە زۆر سەخت بوو ، بەشێکى زۆرى تۆڕەکەى بڕى و شێرەکە لە تۆڕەکە هاتە دەرەوە و وتى : " ئێستا زانیم کە پادشاکان هەرچەند گەورە و بەهێز بن ناتوانن چێژ لە ژیان وەرگرن بە بێ یارمەتى بچوکەکان ، هەموو بونەوەرێک پێویستى بە کەسانێک هەیە و ناتوانێت بە تەنها پشت بەخۆى ببەستێت".


سەرچاوەکان

299 بینین