ئامادەکردنی ترشیاتی زەرد

له‌لایه‌ن: هێشوو محمد - به‌روار: 2021-05-21-14:34:00 - کۆدی بابەت: 40
ئامادەکردنی ترشیاتی زەرد

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان

یه‌ك سه‌لك قه‌ڕنابیت

نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆو چاره‌كێك كه‌له‌رم

چاره‌كه‌ كیلۆیه‌ك گێزه‌ر یان كه‌متر

دوو كیلۆ ترۆزی ئاماده‌كراو واته‌ (سوێركراو)ی ناو شووشه‌ی بازاڕ

نیو كیلۆ زه‌یتونی زه‌ردكراو

ڕوبعه‌ كیلۆیه‌ك بیبه‌ری سوێركراو 

ده‌سكێك كه‌ره‌وز

خه‌ل به‌ سپی یان زه‌رد بۆ ترش كردنی ترشیاته‌كه‌

هه‌ندێك خوێ و ئاو

شێوازی ئاماده‌كردن 

1-قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و گێزه‌ره‌كه‌ به‌پێی ئاره‌زوو جوان له‌ت ده‌كرێت و ده‌شۆرێته‌وه‌، به‌ڵام تا كه‌له‌رمه‌كه‌ ورد تر بێت جوانتره‌.

2-كه‌ره‌وزه‌که‌ پاكی ده‌كه‌ین و ده‌یجنین، به‌ڵام زۆر وورد نه‌بێ.

3- پاشان خوێیه‌كه‌ و خه‌له‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ ناو ئاوه‌كه‌، به‌ڵام ئاگادار بین له‌پێشه‌وه‌ خه‌له‌كه‌ كه‌م كه‌م تێی ده‌كه‌ین نه‌وه‌كه‌ زۆر ترش ببێت.

4- پاشان زه‌یتون و بیبه‌ر و ترۆزییه‌كه‌ی تێ ده‌كه‌ین، بۆ جارێكی تر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو گیراوه‌كه‌دا تێك ده‌ده‌ین به‌جوانی تا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن.

5- دواجار تامی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی به‌خوێی تر یان خه‌ل هه‌بوو ئه‌وا تێی ده‌كه‌ین، وه‌ به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دواجار کە پێگه‌یشیت كه‌ره‌وزه‌که ده‌كه‌ینه‌ ‌سه‌ر‌ی .


سەرچاوەکان

932 بینین