ناوهڕۆك
دەردوو نەخۆشییەکانی گەنم جۆ
ئهو دهرد و نهخۆشیانهی ڕووبهڕووی گهنم و جۆ دهبنهوه له كاتی گهشهكردنیان زۆرن یهكێك لهوانه مێرووی شۆكهی گهنمه .
ناساندنی مێرووی شۆکەی گەنم
مێرووی شۆکەی گەنم به ئینگلیزی : Wheat Aphid
ناوە زانستییەکەی : Schizaphis graminum
خانەخوێیەکانی : گەنم .جۆ و گەنمەشامی وهەندێک ڕووەکی دیکەی گەڵا باریک
قۆناغی زیانبەخشیی: وانگ مێرووی تەواو
شێوەی تەواوی مێروو
ڕەنگی مێرووی تەواو سەوزێکی کاڵە و هێڵێک لەناوەڕاستی پشتیدا هەیە ،باڵدار و بێ باڵیان هەیە ،شاخە هەستیارەکانی درێژە
سووڕی ژیانی
مێرووی تەواو لە مانگی کانوونی دووەم تا مایسیش دەردەکەون زاوزێ دەکەن و بە پاکیزە زۆربوونیش (تكاثر عذری) زۆر دەبن و لەساڵێک دا چەند نەوەیەکی هەیە .
زیان و نیشانە کانی توشبوون
ئاوگی ڕووەک لە گەڵا ناسکەکان و گوڵە کەیاندا دەمژێت و گەڵا تووشبووەکان لوول دەبن زەرد هەڵدە گەڕێن . مێرووەکە گەزۆ دەر دەدات و ڤایرۆسی نەخۆشی زەرد بوون و کورتە باڵا بوونی جۆ بۆ گەنم جۆ دەگوازیتەوە .زۆر نە خۆشی تر تووشی ڕووەک دەکات بە هۆی بێهێز کردنی ڕووە کە کەوە .
قەڵاچۆ کردن
زۆر جۆر مێرووی سود بەخش هەن کە ئەم جۆرە مێرووە ئە خۆن . لەکاتی تووش بوونی زۆر دە توانرێت دەرمانی کیمیای بەکار بهێنرێت وەک اکتارا بە پێی ڕێنمای سەر دەفرەکە .