ئامادەکردنی شلەی کولەکە

ئامادەکردنی شلەی کولەکە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-10-14:00:00 - کۆدی بابەت: 218
ئامادەکردنی شلەی کولەکە

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

گۆشت

پیاز

كوله‌كه‌ 

ته‌ماته‌

كه‌ره‌وز

یه‌ك ده‌نك سیر 

دۆشاوی ته‌ماته‌

خوێ 

بیبه‌ری ڕه‌ش

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ به‌جیا بكوڵێنه‌

2- كوله‌كه‌كه‌ پاك بكه‌و به‌خڕی قاشیبكه‌، كه‌ره‌وزه‌كه‌ ورد بكه‌، ته‌ماته‌كه‌ ورد بكه‌، پیازه‌كه‌ قاش بكه‌ به‌ئه‌ڵقه‌، سیره‌كه‌ قاژ بكه‌

3- تۆزێ ڕۆن و پیازو كوله‌كه‌كه‌ سوركه‌ره‌وه‌و پاشان ته‌ماته‌كه‌ی تێبكه‌و سیره‌كه‌و بیبه‌رو خوێ، كه‌ سوربویه‌وه‌ دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێبكه‌ 

4- ئاوی گۆشت و گۆشته‌كه‌ی تێبكه‌و بابكوڵێت و خه‌ست بێته‌وه‌  


سەرچاوەکان

670 بینین