كوبه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-04-15-17:10:00 - کۆدی بابەت: 235
كوبه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان

برنج

ئاو

خوێ

ڕه‌نگ

زه‌رده‌چه‌وه‌ 

قیمه‌

پیاز

خوێ

كه‌ره‌وز

باده‌م

كشمیش

زیره‌ 

بیبه‌ری ڕه‌ش

تێكه‌ڵه‌

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئاوو خوێ بخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر كه‌كوڵا برنجه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و تێبكه‌ تا ده‌كوڵێو نه‌رم ببێ بیپاڵێوه‌ كه‌مێك سارد بویه‌وه‌ بیكه‌

به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه‌

2- هه‌ربه‌شێك كه‌مێك ڕه‌نگی تێبكه‌و بیشێله‌ به‌شێكی به‌سپی بهێڵه‌وه‌ به‌شێكی زه‌عفه‌ران یان زه‌رده‌چه‌وه‌ جوان بیشێله‌

3- قیمه‌و پیازه‌كه‌ سوركه‌ره‌وه‌ كه‌ره‌وزو باده‌م و كشمیشی تێبكه‌و خوێ داوده‌رمانه‌كه‌ باسارد بێته‌وه‌ 

4- كوبه‌كان بكه‌ره‌ گونكی بچوكو بیان كه‌ره‌وه‌ به‌ته‌نكی پڕیان بكه‌ له‌قیمه‌ به‌ جوانی دروستی بكه‌

5- له‌ ڕۆندا سوری كه‌ره‌وه‌ با ڕۆن بكه‌وێ به‌سه‌ریدا 

 


سەرچاوەکان

204 بینین