ئامادەکردنی کەلانە

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-07-20-12:10:00 - کۆدی بابەت: 325
ئامادەکردنی کەلانە

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

كیلۆیه‌ك ئارد 

كه‌وچكێ خوێ 

ئاو به‌پێی پێویست 

ته‌ڕه‌ پیاز  

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئارد و خوێ تێكه‌ڵ بكه‌و ورده‌ ورده‌ ئاوی تێبكه‌و بیشێله‌ هه‌ر ئه‌وكاته‌ بیكه‌ گونی بچوك و دایپۆشه‌ 

2- پیازه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و وردی بكه‌

3- گونكه‌كان به‌تیرۆك پان كه‌ره‌وه‌و له‌یه‌ك لاوه‌ ته‌ڕه‌ پیازه‌كه‌ی تێبكه‌و تۆزێ خوێی پێوه‌ بكه‌و لاكه‌ی تری بده‌رۆ به‌سه‌ر ته‌ڕه‌پیازه‌كه‌دا و قه‌راغه‌كانی جوان بنوسێنه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌سهر هیته‌ری كاره‌بای یان ساج بیبرژێنه

4- له‌كاتی پێشكه‌ش كردن هه‌ڵی كێشه‌ له‌ڕۆنی گه‌رم كراو له‌گه‌ڵ دۆشاوی خورما پێشكه‌شی بكه‌


سەرچاوەکان



1814 بینین