یاریی تۆپی پێ

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2020-08-10-20:57:00 - کۆدی بابەت: 348
یاریی تۆپی پێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یاریی تۆپی پێ بە یەکێک لە بەربڵاوترین یاری لە جیهاندا دەژمێردرێت لەلایەن یاریزانان و تەماشاکەران و هاندەران بە مەزنترین یاری دێتە هەژمارکردن، ئەم یارییە توانیوویەتی هەموو سنوورەکان بشکێنێت و بۆ قوڵایی ناخ و هەست و خۆشەویستی و سۆزی جەماوەر بچێت، خەڵکانێکی زۆر لە گەورە و بچووک و تەمەن جیاجیاکان پێی سەرسام بوون و لە یانە و گۆڕەپان و قوتابخانە و زانکۆکان ئەنجام دەدرێت.

مێژووی یاریی تۆپی پێ

مێژووی ئەم یارییە بۆ زیاتر لە 2500 ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. چینییە کۆنەکان لەو ساتانەدا ئەنجامیان داوە سەرکردە چینیەکان لە مەشقی سەربازەکانیان بۆ بەرزڕاگرتنی توانای جەستەیی سوودییان لێ بینیوە هەروەها بۆ مەشقی پلانەکانی هێرشبردن و بەرگری کردن تیایدا سوودمەند بوون، پێش 600 ساڵ پێش زایین یۆنانییەکان و ژاپۆنییەکان ئاشنایەتییان بە یاریی تۆپی پێ هەبووە و ئەنجامیان داوە.. میسڕییەکان و بابلییەکانیش بەر 300 ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح ئەم یارییەیان کردووە، پێشەنگی ئەنجامدانی ئەم یارییە زۆر نیشانەی پرسیاری لەسەرە و زۆرێک لە وڵاتان خۆیان بە بنچینەی ئەنجامدانی ئەم یارییە دەزانن و شەرەفی خاوەندارێتییەکەی بۆ خۆیان هەژمار دەکەن. بەڵام ئەم یارییەی کە بە شێوازی ئێستاکە بەڕێوەدەچێت لە ئینگلتەرا دەرکەوتووە.

قوتابیانی قوتابخانەکانی ئینگلیزی بە پێشەنگی ئەو کەسانە دەژمێردرێت کە لە ساڵی 1975ی زایینی ئەنجامیان داوە، ئەم یارییە لە دیارکەوتن و بەربڵاوبووندا. بەڵام دواتر بە مەرسوومی پادشایانە بەهۆی چەند هۆکارێکی جیاجیا قەدەغەکرا تەنانەت گەیشتە حاڵەتی سزادان بۆ ئەوانەی ئەم یارییە ئەنجام دەدەن بە بەندکردنیان بۆ ماوەی هەفتەیەک.

دانانی یاساکان

لە ساڵی 1862 ئەدوارد ترنج (10) خاڵی دانا کە بە هۆیەوە یەکەم یاسای نووسراوی یاریی تۆپی پێ هاتەکایەوە هەرچەندە زۆر گۆڕانکاری لەسەر یاساکان بەسەریدا تێپەڕی. بەڵام بنچینەی سەرەکی یارییەکە تا ئەم ساتە ماوەتەوە.

دامەزراندنی یەکێـی تۆپی پێ

لە 26ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1863 یەکەم یەکێتی بۆ یاریی تۆپی پێ لە جیهان دامەزرا کە ئەویش یەکێـتیی تۆپی پێی ئینگلیزی بوو، دواتر لە 21ی ئایاری 1904 لە شاری پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسا یەکێتیی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی هاتە دامەزراندن لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ساڵی 1928 پێشنیارێک بۆ ئەنجامدانی کۆتاییەکانی وەکوو پاڵەوانییەتێکی سەربەخۆ دەرچوو، کە لە یارییەکانی ئۆڵۆپیاددا بەڕێوەبچێت، هەروەها جامێکی زێڕینی بۆ دانرا بە ناوی جۆلیەریمێ ناوزەکرا ئەویش وەکوو ڕێزلێنانێک  بوو بۆ ئەو پیاوەی پتڵەوانێتییەکەی دروست کرد.

تۆپی پێ لە عێراق و کوردستان

ئەم یارییە لە ساڵانی نێوان 1912 تا 1915 لە ڕێگای ئەو قوتابییانەی کە لە تورکیاوە بۆ عێراق دەگەڕانەوە هاتە نێو گۆڕەپانی یارییەکانەوە، بە تایبەت ئەو قوتابییانەی خوێندنییان تەواودەکرد، بە گوێرەی سەرچاوەکان یەکەم یاریی تۆپی پێ ساڵی 1918 لە بەغداد دا بەڕێوەچوو یانەی جەوییە بە کۆنترین یانە کەیاریی تۆپی پێی تیادا ئەنجام درابێن دەژمێردرێت و لە ساڵی 1945 تیپی پۆپی پێی یانەکە هاتۆتە دامەزراندن، لە 8/10/1948 بە بەشداربووانی نوێنەری (14) یانەکە نوێنەرایەتی یانە وەرزشییەکانیان دەکرد بە فەرمی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق هاتە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستانیش وەکوو هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق، یاریی تۆپی پێ هەر لەسەرتاکانی سەدەی ڕابردوو هاتۆتە ئەنجامدان و لەگەڵ گەڕانەوەی قوتابیانی کورد لە وڵاتی تورکیاوە بۆ کوردستان ڕێساکانی ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان بەربڵاوبووە و لە قوتابخانەکاندا یاریی تۆپی پێ بەڕێوە چووە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەند گۆڕەپانێک چەند گۆڕەپانێک بۆ بەڕێوەچوونی یاریی تۆپی پێ تەرخانکراوە.


سەرچاوەکان



22269 بینین