ئینتەر میامی

له‌لایه‌ن: - مەئوا ئیدریس مەئوا ئیدریس - به‌روار: 2024-05-12-14:30:00 - کۆدی بابەت: 12870
ئینتەر میامی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یانەی ئینتەر میامی سی ئێف (بە ئینگلیزی: Inter Miami CF، بە عەرەبی: إنتر ميامي سي إف) یان بە سادەیی ئینتەر میامی یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەمریکییە و بنکەکەی لە شاری فۆرت لۆدەردەیل لە ویلایەتی فلۆریدایە.

دامەزراندن

یانەی ئینتەر میامی سی ئێف یانەیەکی تاڕادەیەک نوێیە. ئینتەر میامی سی ئێف لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بە فەرمی بووە ٢٥هەمین یانەی خولی تۆپی پێی ئەمریکی. بۆ زانیاری خولی تۆپی پێی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە. یانەکە لە وەرزی ٢٠٢٠ یەکەم یاری خۆی لەم خولە کە بە (MLS) ناسراوە، ئەنجامداوە. یانەی ئینتەر میامی لەلایەن کۆمەڵێک وەبەرهێنەرەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بە سەرۆکایەتی خۆرخی ماس کە بازرگان و خاوەنکارێکی شاری میامییە. ئەندامانی دامەزرێنەری یانەکە بریتین لە دەیڤید بێکهامی یاریزانی پێشووی تۆپی پێ، خۆرخی ماس، مارسێلۆ کلۆر و ماسایۆشی سۆن. ماس وەک خاوەنی بەڕێوەبەری و بەڕێوەبەری جێبەجێکار کاردەکات، لەکاتێکدا بێکهام هاوبەشە و وەک سەرۆکی کاروبارەکانی تۆپی پێی یانەکە کاردەکات.

یاریگا

یانەی ئینتەر میامی سی ئێف لە یاریگای (DRV PNK) لە شاری فۆرت لۆدەردەیل لە ویلایەتی فلۆریدا یاری دەکات و توانای لەخۆ گرتنی ١٨ هەزار هاندەری هەیە. پێشبینی دەکرێت یانەکە ببێتە خاوەنی یاریگایەکی گەورەتر تا ساڵی ٢٠٢٥.


سەرچاوەکان



1908 بینین