بۆ یەکەم جار لەمێژووی تۆپی پێدا تەکنیکی "Snicko Meter" بەکارهێنرا

له‌لایه‌ن: - ئەحمەد سەڵاح ئەحمەد سەڵاح - به‌روار: 2024-06-21-16:34:00 - کۆدی بابەت: 13215
بۆ یەکەم جار لەمێژووی تۆپی پێدا تەکنیکی "Snicko Meter" بەکارهێنرا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بۆ یەکەم جار لەمێژووی تۆپی پێدا تەکنیکی "Snicko Meter" بەکارهێنرا، بەشێوەیەکی ڕوون لە یۆرۆی ساڵی ٢٠٢٤ بە دیاریکراوی لە یاری نێوان بەلجیکا و سلۆڤاکیا ئەم تەکنیکە بەکارهێنرا. کە تەکنیکێکە هەستەوەر و شەپۆل لە تۆپی یارییەکان بەکاردەهێنرێت، ئەگەر تۆپەکە بەر هەر شوێنێنکی لەشی یاریزان بکەوێت نیشانی دەدات.

لە یاری نێوان بەلجیکا و سلۆڤانیا کاتێك بەلجیکا گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد گومان هەبوو لەدروستی گۆڵەکە، بۆیە دادوەری یارییەکە سەیری ڤاری کرد تاکو بزانێت تۆپەکە بەردەستی یاریزانی بەلجیکا کەوتووە پێش گۆڵەکە یاخود نا، بەڵام حاڵەتەکە ناڕوونییەکی تیابوو و لە ڤاریش ڕوون نەبووەوە، بۆیە لێرەدا دادوەری یارییەکە پشتی بە تەکنیکی (Snicko Meter) بەست ئەویش هەروەکو دیاربوو لەشێوەی "هێڵکاری دڵ" دەرکەوت، کاتێک تۆپەکە لە هەوادایە و دواتر بەردەستی یاریزانەکە ئەکەوێت، چونکە تۆپەکە هەستەوەری تیایە بۆیە هەست بە بەرکەوتنەکە ئەکات و گۆڕانکارییەکی نەخوازراو ڕوودەدات لە ئاستی هێڵکارییەکە بەرەوسەرەوە و ئەو هێڵە شەپۆلی دەنگییە. بەشێوەیەکی زۆر ڕوون بەوەش دادوەر دڵنیائەبێتەوە تۆپەکە بەردەستی یاریزانەکە کەوتووە و ئەتوانێت بەشێوەیەکی زۆر وردتر بڕیار لەسەر حاڵەتەکە بدات 

بەکارهێنانی ئەم تەکنیکە

ئەم تەکنیکە زۆر لە مێژە لە یاری کریکیت بەکارئەهێنرێت و بۆ یەکەم جار لە مۆندیالی ٢٠٢٢ بەکارهێنرا بەڵام بە بینەران و هاندەران پیشان نەدرا، بەڵام لە یۆرۆی ٢٠٢٤ بە ئاشکرا پیشان درا، ئەوەش بەهۆی بڕیاری یەکێتی ئەورووپا لەپێناو شەفافیەتی زیاتر و ڕوونی حاڵەتەکان بۆ بینەران بەشێوەیەکی باشتر، بۆیە بەیەکەم حاڵەت دانرا لە جیهانی تۆپی پێدا بەشێوەیەکی ڕوون ئەو تەکنیکە بەکاربهێنرێت لەلایەن دادوەرەوە.


سەرچاوەکان



40 بینین