سوودەکانی فڕۆکە

له‌لایه‌ن: - هێدی إبراهیم هێدی إبراهیم - به‌روار: 2024-08-23-15:29:00 - کۆدی بابەت: 14289
سوودەکانی فڕۆکە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فڕۆکە یەکێکە لە ئامرازەکانی گواستنەوەی مۆدێرن کە کێشی لەهەوا قورسترە، لە هەوادا بە بزوێنەرێک یان بە چەند بزوێنەرێک بەرزدەبێتەوە و دەفڕێت ئەمەش بە پێی قەبارە و جۆری فڕۆکەکان و ئامانجی دروست بوون و بەکارهێنانیان دەگۆڕێت، هەندێکیان لە قەبارەدا بچووکن، وەک: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە دوورەوە بەرزەفت دەکرێت، بەڵام ئەو فڕۆکانەی کە تاقمی فڕۆکەوان و دەستەی فڕۆکەوانی تێدایە لە بواری گواستنەوەی سەرنشین باوترە، بە شێوەیەکی گشتی لێرەدا باسی سودەکانی فڕۆکە دەکەین. 

سوودەکانی فڕۆکەکە

سوودەکانی ئەم فڕۆکەیە لە زۆر شتدایە، بەو پێیەی کە بە ئامرازێکی خێرای گواستنەوە دادەنرێت بە بەراورد بە ئامرازەکانی دیکە، هەروەها بەربەستی فیزیکی وەک دۆڵ و ڕووبار و شاخەکانی تێدا نییە. لە بواری کشتوکاڵدا سوودی زۆری هەیە وەک یارمەتی ڕشاندنی قڕکەردەدات لەسەر ئەو بەرهەمانەی کە ڕووبەرێکی زۆریان هەیە، ئەمەش یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە نەخۆشی و زیانبەخشە کشتوکاڵییەکان کە لە سەردەمی ئێستا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کشتوکاڵی ئەم کارانە دەکەن. 

سوودەکانی تری فڕۆکەکە بریتین لە:

ئاسانکاری بۆ جووڵە

فڕۆکەوانی هاتوچۆی خەڵک لە نێوان ناوچە جوگرافییە دوورەکاندا ئاسان دەکات بۆ نموونە گەیشتن بە چین چیتر پێویستی بە چەند مانگێک گەشت و ماندووبوون نییە تەنها ئەوەت بەسە بۆ ئەوەی بلیتی فڕۆکەوانی بۆ ئەو وڵاتە حجز بکەیت، و زۆرجار گەشتیارەکە لە گەشتەکەیاندا بۆ وڵاتی مەبەست لە چەند وڵاتێکی تردا دەوەستن لە وێستگەکانی پشودان و دواتر دەست دەکەنەوە بە فڕین بۆ وڵاتی مەبەست ئەمەش بە ترانزێت ناسراوە.

کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئامرازەکانی تری گواستنەوە. وەک ئۆتۆمبێلی تایبەت، گشتی یان تاکسی، پاس، شەمەندەفەر، جگە لەوەی ڕێژەی پیسبوون کەمدەکاتەوە کە بەهۆی ئەم ئامرازانەوە دروست دەبێت، بەڵام فڕۆکەکان دەبنە هۆی ژاوەژاوی زۆر لە ناوچەکانی نزیک فڕۆکەخانەکان.

گواستنەوەی کاڵاکان بە شێوەیەکی خێراتر، فڕۆکە هۆکارە لە زیادبوونی چالاکییەکانی هاتوچۆی بازرگانی، بەو پێیەی فڕۆکەی تایبەتمەند هەیە تەنها بۆ گواستنەوەی کاڵا کە بە (cargo aircraft) فڕۆکەی بارهەڵگر ناسراوە.

خێراکردنی کارلێکی نێوان تاک و گەلان

گەشتکردن بە فڕۆکە بوارێکی فراوانتر بۆ تاکەکان و گەلانی جیاواز دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی خێراتر پەیوەندی بکەن، جا چ لە ڕێگەی گواستنەوەی تاکەکانی نەتەوە بیانییەکان بۆ کارکردن لە وڵاتانی دیکە بێت، یان لە ڕێگەی گەشتیارییەوە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی دیکە بێت، یان لەڕێگەی فێستیڤاڵ و بۆنە نێودەوڵەتییە جۆراوجۆرەکانەوە کە ئەم بۆنانە جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و پەروەردەیی لەخۆدەگرێت، کە گوزارشت لە میرات و ڕەسەنی کولتووری گەلان دەکات.

خێراکردنی حاڵەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردنە مرۆییەکان

خیراترین فریاگوزاری بە فڕۆکە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە هەڕەشەی کوشتن یان ئازاردانیان لەسەرە، چەندەها حاڵەتی لافاو ڕوویان داوە کە لە ڕێگەی فڕۆکەکانەوە توانیویانە خەڵکی ڕزگار بکەن. لە کارەساتی سروشتی و لە حاڵەتی جەنگدا، ئەو خەڵکانەی پێویستیان بە فریگوزاری بووە ڕزگار کراون تەنها لە لایەن فڕۆکەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دەکرێت کە فڕۆکە سەربازییەکان سەربازانی بریندار لە شەڕەکاندا دەگوازنەوە، بەڵام هەندێک جاریش سەربازەکان گەمارۆ دراون لە خاکی دوژمن هەر بە بەکارهێنانی فڕۆکە و کۆپتەر.


سەرچاوەکان



81 بینین