خۆشەویستی بێدەنگ لە پیاوێکی ئاڵۆز و نامۆ

له‌لایه‌ن: - لێزان خالید لێزان خالید - به‌روار: 2024-06-21-17:15:00 - کۆدی بابەت: 13225
خۆشەویستی بێدەنگ لە پیاوێکی ئاڵۆز و نامۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خۆشەویستی بێدەنگ لە پیاوێکی ئاڵۆز و نامۆ (بە عەرەبی: الحب الصامت عند الرجل الكتوم والغامض، بە ئینگلیزی: silent love in a discreet and mysterious man) قورسە بۆ كەسێك کە خاوەن کەسایەتییەکی نامۆ و ئاڵۆز بێت ئەو خۆشەویستییە شاراوەی كەهەیەتی پیشانی خانمەكەی بدات، بەڵام ئەمە پێویستی بەوەیە خانمەكە بەدوای ئەو نیشانە و ئاماژانەدا بگەڕێت كە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بزانێت ئەم كەسە بێدەنگ و ئاڵۆزە خۆشی دەوێت یان نا.

لەگرنگترین ئەو نیشانانەی كە ئاماژەن بۆ خۆشویستنی نهێنی پیاو بۆ ژن

بریتییە لەمانەی خوارەوە:

هەوڵدان بۆ ڕاكێشانی سەرنج

پیاوی بێدەنگ زیاتر لە ئامرازێك بەكاردەهێنێت بۆ سەرسامكردنی ئەو ئافرەتەی كە خۆشی دەوێت بە تیشك خستنەسەر زیرەكیەكەی، شانازی كردن بەو شتانەی كە خاوەنییەتی، شانازیكردن بەكار و كردەوەكانیەوە نەك خۆهەڵكێشان بۆ سەرسامكردنی خانمەكەی. بۆ زانینی هەوڵەكانی پیاوەكە ئافرەتەكە دەبێت سەرنجی پیاوەكە ڕابكێشێت بۆ ئەو شتانەی كە خۆشی دەوێت یان بەدڵی نییە لەپیاوێكدا ستایشی ئەو خاڵە بەهێزانە بكات كە لە پیاوێكدا گرنگی پێدەدات.

پێشكەشكردنی یارمەتی و هاوكاری

ئەو پیاوەی ئافرەتێكی خۆشدەوێت هەمیشە  هەوڵدەدات وەك پاڵەوانێك لەبەردەمیدا دەربكەوێت، لە شوێنی كارەكەیدا هاوكاری پێشكەش دەكات و كێشەكانی چارەسەر دەكات. هەوڵی جۆراوجۆر دەدات بۆ سەلماندنی خۆشەویستی خۆی بۆ خانمەكەی، وابیردەكاتەوە كە هەوڵەكانی بەرز دەنرخێنێت بۆ ئەوەی لە بارودۆخی جۆراوجۆردا لە تەنیشتی بمێنێتەوە. ئەگەر هەست بە پێزانینی نەكات ئەوا لەم پەیوەندییە دەكشێتەوە و واز لە پێشكەشكردنی یارمەتییەكانی دەهێنێت.

مافی خۆی پێبدە

ئەو پیاوەی ئافرەتێكی خۆشدەوێت هەموو هەوڵێك ئەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خۆی و ئەو ئافرەتەی كە خۆشی دەوێت، هەروەها قوربانی دەدات بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكە بۆ دۆخی ئاسایی، هەروەها بەرپرسیاریەتی هەڵەكانی لە ئەستۆ دەگرێت و داوای لێبوردن دەكات لەبەرامبەریاندا و قەرەبووی دەكاتەوە.

گوێگرتن بە وردی

پیاوان بەگشتی بە گوێگرێكی باش نازانرێن و ناناسرێن، بەڵام پیاوێك بە وردی و ئارامییەوە گوێ لە ژنێك بگرێت بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خۆشی دەوێت و گرنگی پێدەدات. پیاوەكە گرنگیەكی باش دەدات بە تێگەشتن لەوەی ژنەكە چی دەڵێت و هەوڵدەدات شتەكان لەڕوانگەی ئەوەوە لەبەرچاو بگرێت. هەروەها هەموو سەرقاڵییەكانی خۆی وەلا دەنێت كە ئافرەتەكە قسە دەكات.

سەرنجدان لەسەر گۆڕانكارییەكان

پیاو بەگشتی لەڕوانگەی خۆیەوە تێبینی ئەو شتانە دەكات كە شایەنی سەرنجی خۆیەتی، ئەگەر نا گرنگی پێنادات و هیچ تێبینییەك ناكات، بەڵام كاتێك پیاو سەرنجی هەموو گۆڕانكاریەكانی ئافرەت دەدات لەڕووی (ڕوخسار، شێوازی قژ، جلوبەرگ) ئەمەش مانای ئەوەیە كە بەقوڵی خۆشی دەوێت.

زەردەخەنەی هەمیشەیی

زەردەخەنەی بەردەوام و بێ ئاگایی پیاو بۆ ئافرەت بە یەكێك لە ڕوونترین نیشانەكانی خۆشەویستی بۆ ژن دادەنرێت. ئەو پیاوەی كە ئافرەتێكی خۆشدەوێت بە هەموو شتێكی ئەو ژنە دڵخۆشە كە دەیڵێت یان دەیكات. ئەگەر پیاوێك هەوڵی شاردنەوەی هەستەكانی بدات ئەوا لەبری ئەوەی لە كاتی زەردەخەنە سەیری ئافرەتەكە بكات ئەوا سەیری شوێنێكی تر دەكات.

كات بەسەربردن لەگەل ئافرەتان

ئەو پیاوەی ئافرەتێكی خۆشدەوێت كاتێكی زۆر لەگەڵ ئەو ئافرەتە بەسەردەبات كە خۆشی دەوێت، زۆرجار پێی باشترە كات لەگەڵ ژنەكەدا بەسەرببات نەك لەگەڵ هاوڕێكانی چونكە كاتێك پیاو ژنێكی خۆش دەوێت ئەو وەك هاوبەشی داهاتووی ژیانی خۆی دەبینێت.

ناساندنی ئافرەت

پیاو ئەو ژنەی كە خۆشی دەوێت لە خێزان و كەسوكارەكەی خۆی نایشارێتەوە شانازی پێوەدەكات بەتایبەت باسی دەكات بۆ كەسوكارەكەی تەنانەت ئەگەر بەجددی بیر لەژنەكە و پەیوەندییەكی جددی لە داهاتوودا بكاتەوە. هەروەها هەوڵدەدات ببێتە پیاوی دڵخواز لەژیانی ژنەكەدا و بەدوای ڕەزامەندی هەمیشەیی ئەودا دەگەڕێت.


سەرچاوەکان



71 بینین