نیشانەکانی خۆشەویستی لە پیاوێکی بێدەنگدا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-06-21-18:59:00 - کۆدی بابەت: 13231
نیشانەکانی خۆشەویستی لە پیاوێکی بێدەنگدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نیشانەکانی خۆشەویستی لە پیاوێکی بێدەنگدا (بە ئینگلیزی: The Signs of Love in a Silent Man، بە عەرەبی: علامات الحب في رجل صامت) ئەستەمە کەسێکی نهێنی و بێدەنگ بتوانێت خۆشەویستی پیشانی ژنێک بدات، بەڵام ئەمە پێویستی بەوەیە ژنێک بەدوای ئەو نیشانە و ئاماژانەدا بگەڕێت کە یارمەتی دەدات بزانێت ئەم کەسە نهێنییە خۆشی دەوێت یان نا.

نیشانەکانی

هەوڵدان بۆ ڕاکێشانی سەرنج 
پیاوی نهێنی زیاتر لە ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ سەرسامکردنی ئەو ژنەی خۆشی دەوێت، بە تیشک خستنە سەر زیرەکییەکەی، یان شانازیکردن بەو شتانەی کە خاوەندارێتی دەکات، و شانازیکردن بە کار و کردەوەکانییەوە نەک تەنها شانازیکردن بەڵکو بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ژنەکەی. دەبێت ژنەکەستایشی ئەو خاڵە بەهێزانە بکات کە لە پیاوەکەیدا هەیە  و قەدری بزانێت.

پێشکەشکردنی هاوکاری 
پیاوی بێدەنگ هەمیشە هەوڵدەدات وەک پاڵەوانێک لەبەردەم ژنەکەیدا دەربکەوێت ئەو هەوڵدەدات کێشەکانی چارەسەر بکات و لە کارەکەیدا هاوکاریی بکات بۆ ئەوەی لە بارودۆخی جۆراوجۆردا لە تەنیشتی بمێنێتەوە.  

گوێگرتن 
پیاوان بەگشتی بە گوێگرێکی باش نازانرێن، بەڵام ئەگەر  پیاوێک بە وردی و بە ئارامییەوە گوێ لە ژنێک بگرێت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ژنەی خۆشدەوێت و گرنگی پێدەدات ئەو باشە لە  تێگەیشتن لەوەی ژنەکەی چی دەڵێت.   

سەرنجدان لەسەر گۆڕانکارییەکان 
پیاو بەزۆری لە ڕوانگەی خۆیەوە سەرنجی ئەو شتانە دەدات کە شایەنی سەرنجی خۆیەتی، گەرنا گرنگی پێنادات و هیچ سەرنجێک نادات، بەڵام کاتێک پیاوێک سەرنجی هەموو گۆڕانکارییەکانی ئافرەتێک دەدات لە ڕووی ڕوخسار و شێوازی قژ و جل و بەرگەوە، واتای ئەوە دەگەیەنێت کە بە قووڵی خۆشی دەوێت. 

زەردەخەنەی هەمیشەیی 
زەردەخەنەی بەردەوامی پیاو بۆ ئافرەت بە یەکێک لە ڕوونترین نیشانەکانی خۆشەویستی بۆ ژن. ئەم پیاوانە بۆ هەموو ئەو شتانەی ژنەکەی دەیڵێت و داوای دەکات ڕازی دەبێت و دڵخۆشی دەکات. 

کات بەسەربردن 
پیاو کاتێکی زۆر لەگەڵ ئەو ژنە بەسەر دەبات کە خۆشی دەوێت، زۆرجاریش پێی باشترە کات لەگەڵ ژنەکەدا بەسەر ببات نەک لەگەڵ هاوڕێکانی، چونکە کاتێک پیاو ژنێکی خۆشدەوێت، وەک هاوبەشی ژیانی داهاتووی سەیری دەکات. 

ناساندنی ئافرەت
پیاو ئەو ژنە ناشارێتەوە کە خۆشی دەوێت لە خێزان و خزمەکانی، شانازی بەوەوە دەکات و بەتایبەتی باسی دەکات بۆ خزمەکانی، هەرچەندە بە جددی بیر لە ژنان و پەیوەندییەکی جددی لە داهاتوودا دەکاتەوە، هەروەها هەوڵدەدات ببێتە پیاوێکی پەسەندکراو لە ژیانی ژنێکدا و بەدوای ڕەزامەندی هەمیشەییدا دەگەڕێت.


سەرچاوەکان



1183 بینین